»  زۆنی زانیاری

چەند زانیاریەکی گشتی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
زانیاری بە ژمارە 
١.وشەی جۆدۆ کە وەرزشێکی ژاپۆنیە بەمانای رێگەی لەش رێکی دێت . 
٢.وشەی کافایین ، لە بنەڕەتدا ناوی شارێک بووە کە ناوی کافا بووە لە وڵاتی حەبەشە . 
٣. کەروێشک گەر پاشەڕۆکی خۆی نەخوات دەمرێت ، چونکە پاشەڕۆی کەروێشک مادەی سلیلۆزی تێدایە و وزەی پێ دەبەخشێت. 
٤. کەشتی ئاسمانی سپۆتینگی رووسی یەکەم کەشتی ئاسمانی بوو بەدەوری زەوی سوڕایەوە لە ساڵی ١٩٥٧ . 
٥. یەک مەتر موکەعەبی ھەوا، کێشەکەی (٣،١) کگم . 
٦. کرمی زەوی ١٠ دڵی ھەیە . 
٧. زۆرینەی ئۆتۆمبێلەکان لە ١٣ ھەزار پارچەی جیاواز پێک دێن . 
٨. وشەی فەرسەخ کە لەکۆندا بۆ پێوانەی رێگا  بەکار دەھات وشەیەکی فارسیە،  و یەک فەرسەخ ھاوتای ٨ کیلۆمەتری ئێستایە. 
٩. داوێکی دروست کراو لە تەونی جاڵجاڵۆکە سێ ئەوەندی داوێکی دروست کراو لە پۆڵا پتەوترە . 
١٠. قوماشی (موسلین ) کە یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی قوماش بۆ یەکەم جار لە شاری موسڵ دروست دەکرا . 
١١. مێینەی مێش خۆراکی خۆی لەسەر خوێنی مرۆڤ و ئاژەڵ دابین دەکات، بەڵام نێرینەی مێش لیکی داری و گوڵ دەخوات. 
١٢. لیسیۆم سوکترین کانزایە لە جیھان ، لەبەر ئەمەیە بە ئاسانی سەر ئاو دەکەوێت. 
١٣. سەگ گەر زۆر گەرمای بێت، زمانی دەردێنێت بۆ ئەوەی گەرمای لەشی کەم بکاتەوە . 
١٤. بەفری وشک بریتیە لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی بەستوو . 
١٥. بەفری وشک کە ھەوڵبدەی بیتاوێنیەوە ، راستەوخۆ دەبێت ھەڵم و بە قۆناغی شلی تێناپەڕێت . 
١٦. کێسەڵی ئاوی ناتوانێت سەری لە ناو قاوغەکەی خۆی بشارێتەوە، بەڵام کیسەڵی وشکانی دەتوانێت ئەم کارە بکات. 
١٧. ژمارەی (تریلیۆن) ژمارەیەکی گەورەیە و بریتیە لە ژمارە (١) و ھەژدە سفری لە تەنیشتە . 
١٨. گوێدرێژی وەحشی لە بنەڕەتدا رەنگی رەشە و ھێلی سپی بەسەر داھاتووە . 
١٩. وشەی پترۆل لە ھەردوو وشەی (پترۆ) و (ئۆلیۆم) لاتینی وەرگیراوە و بەمانای زەیتی بەرد دێت . 
٢٠. یەکەی پێوانەی (پێ) (القدم) دوورییەکە بریتیە لە ٢٧ سم و پێوانەی قاچی یەکێک لە پاشاکانی سۆمەری بووە . و ناوی جۆدیا بووە . 
٢١. ئەگەر مادەیەکمان لە حاڵەتی رەقی گواستەوە بۆ حاڵەتی گازی ئەوا قەبارەکەی ١٠٠٠ جار گەورەتر دەبێت . 
٢٢. دووپشک تاکە ئاژەڵ کە توانای بەرگە گرتنی تیشکی ناوکی (النووی) ھەیە . 
٢٣. زمانی نەھەنگ کێشەکەی چوار تەن دەبێت . 
٢٤. مانگەکانی ئادار و ئەیلول کە لەلای ئێمە کەش و ھەوا تێیدا ھاوسەنگە لە ھێلی کەمەرەیی گەرمترین مانگەکانی ساڵن . 
٢٥. یەکەم پەخشی تەلەفیزیۆنی لە ساڵی ١٩٢٧ دەستی پێکرد . 
٢٦. ئەو چیمەنتۆیەی کە لەئێستادا لە زۆربەی کارەکانی بیناسازی بەکاردێت لەلایەن زانایەکی بەریتانی بە ناوی جۆزێف سپیدن لە ساڵی ١٨٤٢ داھێندرا. 
٢٧. وشتر توانای ھەیە ھەزار کیلۆمەتر لە بیابان ببڕێت بێ ئەوەی یەک دڵۆپ ئاو بخواتەوە . 
٢٨. عەرەبە دێرینەکان بە مانگەکانی پایزیان دەوت (ایام الشحاشیح) چونکە ئاو تێیدا کەم دەبوو . 
٢٩. دڵی نەھەنگ لە ماوەی یەک خولەک یەک جار لێدەدات . 
٣٠. فیل لە ماوەی ژیانی ئاسایی خۆی چوار جار ددانەکانی دەکەوێت و شین دەبێتەوە . 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3069بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Dec 3 2019 4:04PM