»  کورتەچیرۆک

نرخی ھەناسەدان چەندە؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
نرخی ھەناسەدان چەندە 

پیاوێکی بەتەمەن بەھۆی تێکچوونی باری تەندروستی رەوانە نەخۆشخانە دەکرێت 
دوای ئەوەی دەیگەیننە نەخۆشخانە بەھۆی خراپی ھەناسەدانی، ئامێری تایبەت بە ھەناسەدانی بۆ دادەنێن تا باری ئاسایی ببێتەوە . 
دوای ئەوەی پیاوە پیرەکە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە ، باری تەندروستی باشتر دەبێت . 
پێش دەرچوونی لە نەخۆشخانە بەرپرسانی بەشی ژمێریاری وەسڵی مانەوەی لە نەخۆشخانەی بۆ دەھێنن . 
لەوەسڵەکە بڕی ٦٠٠ ھەزار دینار نووسراوە . 
پیاوەکە کاتێک چاوی بە وەسڵەکە دەکەوێت دەست بەگریان دەکات . 
کاتێک پزیشکەکە ئەم حاڵەتە دەبینێت ، دەڵێت ، مامە گیان ئەگەر توانات نییە ئەو پارەیە بدەیت ئەوا دەتوانین ھەندێک یارمەتیت بدەین . 
پیاوەکە دەڵێت ، بۆ پارەکە ناگریم ، چونکە لە خوای بەزیاد بێت توانای داراییم زۆر باشە 
بەڵام بۆ ئەوە دەگریم کە ئێوە لەبەرامبەر ٢٤ کاتژمێر ھەناسەدانی دەستکرد بڕی ٦٠٠ ھەزار دینار وەردەگرن، بەڵام خودای گەورە لە تەواوی ژیانم ھەناسەدانی بەخۆڕایی پێ بەخشیووم و منیش گرنگیم پێنەدەدا . 
من تەمەنم ٧٨ ساڵە و تا ئێستا یەک دینارم لەبەرامبەر ھەناسەدان نەبەخشیووە ، دەبێت چەند قەرزاری خودای گەورە بم 
ئەی ئێمە دەبێت چەند قەرزاری خودای گەورە بین لەبەرامبەر ئەو ھەموو نیعەمەتەی پێی بەخشیون و بەھای ئەم شتانە نازانین و بە ئاسایی وەریدەگرین . 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2556بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Aug 21 2019 4:09PM