گرنگترین خاڵ لە ژیانی ھاوسەرگیری بریتیە لە رێزگرتن لە یەکتری لەنێوان ھاوسەران، چونکە گە رێزگرتن ھەبوو ئەوا بنەمایەکی تەندروست لەنێو ئەم خێزانە ھەیە و پێویستە ئافرەتان وریا بن لە مامەڵە کردن لەگەڵ ھاوسەرەکانیان و رێزێکی زۆریان لێبگرن (بەھەمان شێوەش پیاوانیش ئەرکی سەرەکیان بریتیە لە رێزگرتنی خێزانەکانیان ) لێرەدا چەند ئامۆژگاریەکتان بۆ دەخەینەروو بۆ ئەوەی رێز لە ھاوسەرەکانتان بگرن .
• بەروویەکی خۆش پێشوازی لێبکە و یەکسەر بە کێشە و گرفتەوە بۆی مەچوو .
• سوپاسگوزاری بە بۆ ئەو ئەرک ماندوونەی لەدەرەوە دەیکێشێت بۆ ئەوەی نانێکی حەڵال بۆ ماڵەوە دابین بکات .
• دیاریکردنی کاتی گونجاو بۆ قسەکردن لەسەر بابەتەکان و کێشەکان .
• نابێت دەنگت بەسەر دەنگی پیاوەکەت بەرز کەیتەوە ، چونکە ھەرگیز کێشەکان بەم شێوەیە چارەسەر نابن .
• ئارامگر بە لەسەر ھەژاری و نەبوونی لە ھەندێک حاڵەتەکان چونکە ئەم قۆناغێکە تێدەپەڕێت و رۆژانی خۆشتری بە دوا دادێت .
• دوور کەوە لە خۆ توڕەکردن و ھەڵچوون بەتایبەتی کاتێک ئەو لە ماڵەوەیە .
• نھێنیەکانی مەدرکێنە .
• با لەپێشینەی قسەکان ، قسەی پیاوەکەت بێت و ئینجا راوێژی پێبکە و ئامۆژگاری وەرگرە بۆ گەیشتن بە باشترین بڕیار لە بەرژەوەندی خێزانەکەت بێت .
• وا لە پیاوەکەت بکە ھەست بەگرنگی خۆی بکات و ئەو کەسی یەکەمی خێزانە .
• نابێت ھەموو کات ھەڵەکانی بە رووی دابدەیتەوە ، چونکە ئەمە برینەکان دەکولێنێتەوە و ھیچ سوودێکی نابێت و تەنھا کێشەکان زیاتر دەکات .
• رێز لە خانەوادەکە بگرە ، ئەو کات خۆشەویستر دەبیت ن ئەویش بەھەمان شێوەی رێز لە خۆت و خانەوادەکەت دەگرێت.
• لەو کاتەی قسە دەکات بێ دەنگ بە و گوێی بۆ بگرە .
• لەو کاتەی ھاتووتە و پشوو بدات ، تۆ دەست بەکارەکان مەکە .
• ئەو کارانە ئەنجام مەدە کە پیاوەکە ئەزیەت دەدات .
• قسەی خۆشی بۆ بکە ولێی نزیک بەوە ، بەتایبەتی ئەگەر ناخۆشیتان ھەبوو .
• قسەی خۆش کلیلی دڵەکانە ، لەبەر ئەمە ھەوڵبدە بە قسەی خۆش مامەڵەی لەگەڵ بکەیت .
سەرچاوە | الموضوع