سوودەکانی فاسوڵیای سوور
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
فاسوڵیای سوور یەکێکە لە خواردنە بە سوودەکان بۆ مرۆڤ ، ھەرچەندە بەشێوەیەکی کەم لەناو ئێمە بەکاردێت بەڵام بەشێوەیەکی گشتی سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و گرنگترین سوودەکانیشی بریتین لە :
• یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کێش .
• مادەی دژە ئۆکسید لە خۆ دەگرێت و دەبێتە ھۆی دەردانی مادەی ژەھراوی لە لەش .
• توخمی فولات لە خۆ دەگرێت ، ئەم مادەیەش زۆر بەسوودە بۆ مرۆڤ ، چونکە نەبوونی ئەم مادەیە دەبێتە ھۆی ئەوەی مرۆڤ تووشی لەھۆش چوون و خورپەی دڵ ببێت .
• فاسوڵیای سوور رێژەی شەکر لەناو خوێن ھاوسەنگ دەکات .
• فاسوڵیای سوور رێگری لە شێرپەنجەی قۆلۆن دەکات .
• گەشە بە تەندروستی دڵ دەدات .
•ئارەزووی مرۆڤ بۆ خواردن کەم دەکاتەوە . چونکە مادەی نیشاستەیی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ مادەی ریشاڵی ئەمانەش وا دەکەن مرۆڤ زیاتر ھەست بە تێربوون بکات .
سەرچاوە | الموضوع
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|