١.وڵاتی فلپین لە ٧١٠٠ دورگە پێک دێت .
٢. لە کۆندا بە وڵاتی غینیا دەگوترا ، کەناری زێڕ.
٣. نۆکەندی پەنەما تاکە نۆکەندە کە دوو زەریا بەیەک دەگەینێت ئەوانیش زەریای ئەتڵەسی و زەریای ھێمنە.
٤. لەسەردەمی دەوڵەتی ئیسلامی بە زەریای ئەتڵەسی دەگوترا ، دەریای تاریکی .
٥. لە کۆمەڵەی خۆر ھەسارەی پلۆتۆ دوورترین ھەسارەیە لە خۆر و بەماوەی ٢٤٨ ساڵ بەدەوری خۆر دەسوڕێتەوە .
٦. لە ساڵێکدا تەنھا دوو رۆژ کاتەکانی شەو و رۆژی وەک یەکە ئەوانیش ٢١ ئادار و ٢٢ ئەیلول .
٧. ئەگەر دوومشکی نێرە و مێینە بۆ ماوەی یەک ساڵ بەیەکەوە بژین و ھیچ شتێکیان بەسەر نەیەت نزیکەی ١٥ ھەزار بێچوویان دەبێت .
٨. سەگی چینی (CHOW) تاکە سەگە کە رەنگی زمانی رەشە، بەڵام سەگەکانی دیکە رەنگی زمانیان سوورە .
٩. رۆژانە لە رێگەی کونی لووتی مرۆڤەوە ١٤,٥ مەتر موکەعەب ھەوا دەچێتە نێو لەشی مرۆڤ .
١٠. قەڵەم دارێکی ئاسایی (رەساس) دەتوانێت ھێلێک بکێشێت کە دووریەکەی ٥٦ کم بێت .
١١. کۆی درێژی رەفەکانی کتێبخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکی ٥٢٦ کیلۆمەترە.
١٢. کێشی قۆچی ھەندێک لە مامزەکان لە کێشی ئێسکی مامزەکە زیاترە .
١٣. لە وڵاتی بەرازیل جۆرە ھەنگێک ھەیە کە ھەنگوینی ترش بەرھەم دەھێنێت .
١٤. بەرھەم ھێنانی نیو کیلۆ ھەنگوین پێویستی بە ٢٠ ھەزار جار گەشتی ھەنگ ھەیە بۆ نێو باخچە و کێلگەکان.
١٥. مێینەی ھەڵو تەنھا لەگەڵ یەک ھەڵوی نێرینە دەژیت ، ئەگەر ھاتوو مێینەکەش مرد ئەوا نێرەکە لەگەڵ ھەڵویەکی دیکە جووت نابێت .
١٦. فەرھەنگی زمانەوانی چینی گەورەترین فەرھەنگە و لە ٨٥٣ ھەزار لاپەڕە پێک دێت .
١٧. رەنگی خوێنی ئاژەڵە بێ بڕبڕەییەکان شینە نەک سوور.
١٨. باڵندەکان ددانیان نییە .
١٩. وشەی ھایدرۆلۆجیا بە مانای زانستی ئاو دێت .
٢٠. تۆبۆگرافیا بە مانای زانستی لێکۆڵینەوە لە سروشتی سەر زەوی دێت .
٢١. جیۆلۆجیا زانستی لێکۆڵینەوە لە چینەکانی زەوی .
٢٢. خۆر ھەسارەیەکی گازییە و لە ٩٨% بریتیە لە ھایدرۆجین و ھیلیۆم و لە ٢% دیکەش گازەکانی دیکەن .
٢٣. چڕی خۆر لە چڕی زەوی کەمتر، پلەی گەرمی بەرگی دەرەوەی خۆر ٥٦ ھەزار پلەیە .
٢٤. تیرەی خۆر ١٠٩ جار لە تیرەی زەوی گەورەترە .
٢٥. ژمارە خرۆکە سوورەکان لە یەک مللیمەتر موکەعەبی خوێن لە پێنج ملیۆن خرۆکە زیاترە .
٢٦. ھەر خرۆکەیەکی سووری خوێن رۆژانە ١٥٠٠ جار بە ناو لەشی مرۆڤ دەسوڕێتەوە .
٢٧. ژمارەی خرۆکە سپییەکانی خوێن لە یەک مللیمەتر موکەعەبی خوێن لە نێوان (٤٠٠٠ - ٩٠٠٠) خرۆکەیە.
٢٨. خرۆکە سپییەکان ئەرکیان بەرگری کردنە لە لەشی مرۆڤ لە دژی ئەو میکرۆب و بەکتریا زیانبەخشانەی زیان بە مرۆڤ دەگەینن.
٢٩. یاردە پێوانەیەکە بۆ درێژی بەکار دێت و ھاوتای سێ پێیە یا ٣٦ ئینج و یا (٩١,٥) سانتیمەتر.
٣٠. وشەی شەمەندەفەر یا (قیتار) لە وشەی (Train) لاتینی وەرگیراوە و ئەم وشەیەش بەمانای ریزێک لە وشتر دێت.