»  ئایینی

قوربانی کردن و مەرجەکانی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

یەکێکە لە سوونەتەکانی موسڵمانان لە جەژنی قوربانی پیرۆز بریتیە لە قوربانی کردن ، قوربانی کردنیش بە ئاژەڵ دەبێت و لەیەکەم رۆژی جەژن دەست پێدەکات و تا چوارەم رۆژ بەردەوام دەبێت، و قوربانی کردن یەکێکە لەو کارانەی کە پێویستە موسڵمان ئەنجامی بدات گەر توانای ماددی ھەبوو ، لەگەڵ ئەوەش قوربانی کردن چەند مەرجێکی ھەیە بۆ ئەوەی لەلای خودای گەورە قبوڵ بێت . 
مەرجەکانی قوربانی کردنیش بریتین لە: 
قوربانیەکە بە ئاژەڵ بێت وەک ووشتر، چێل ، مەڕ و بزن . 
بۆ ھەر یەکێک لەم ئاژەڵانە تەمەنێک دیاری کراوە، واتا نابێت لەم تەمەنە بچووکتر بێت بۆ نموونە وشتر پێویستە تەمەنی پێنج ساڵی تەواو کردبێت و چێڵ دووساڵی تەواو کردبێت و بزنیش ساڵێکی تەواو کردبێت و بەرخیش شەش مانگی تەواو کربێت بەڵام بەو مەرجەی قەڵەو بێت. 
نابێت ھیچ کەم و کورتیەکەی ھەبێت، وەک چاوی کوێر بێت یا گوێی بڕابێت ، یانەخۆش بێت، ھەروەھا ھەندێک لە زانایان دەڵێن نابێت زۆر لاواز بێت . 
نابێت قوربانی کردن بە قەرد بێت . 
ئەو کەسەی قوربانی دەکات دەبێت پارەی شەرعی خۆی بێت، یا ئەوەتا کەسێک بکات وەکیلی خۆی بۆ ئەوەی کارەکەی بۆ ئەنجام بدات . 
پێویستە لە کاتی دیاریکراو قوربانیەکە ئەنجام بدرێت واتا لەرۆژی یەکەمی جەژن تا چوارەم رۆژی جەژن . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3865بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Aug 10 2019 5:03PM