خوێ چەندین خەسڵەتی کە یارمەتیدەرە بۆ پێست و سوودێکی زۆری بۆ رووخسارھەیە لەوانەش :
• خوێ یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی وشکایەتی پێست و نەھێشتنی خورانی پێست .
• خوێ یارمەتیدەرە بۆ نەھێشتنی چەندین گرفتی پێست وەک ئەکزیما و سەدەفیە .
• خوێ یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری پێست وەک کردنەوەی کونەکانی پێست و چالاککردنی سووڕی خوێن .
• خوێ رەونەقێکی زیاتر بە رووخسار دەبەخشێت و نەرمتری دەکات .
• خوێ رێگری دەکات لە دەرکەوتنی چرچ و لۆچی پێست .
• خوی یارمەتیدەرە بۆ تەڕکردنی پێست و چارەسەری پێستی چەور دەکات .
دەتوانی بەم پێکھاتەیەش چارەسەری زیپکە و قینچکە بکەیت :
پێکھاتەکان :
• نیو کوپ خوێی دەریا
• ھەندێک ئاوی پاک (موقەتەر)
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
- پێکھاتەکان تێکەڵی یەکتری دەکرێن ، تا ھەویرێکی لێ دەردەچێت .
- رووخسارت بە ئاوی شلتێن بشۆ ، بەڵام نابێت زۆر گەرم بێت . بۆ ئەوەی کونەکان بکاتەوە .
- ھەویرەکە لەسەر رووخسارت دابنی و پەنجەکانت پەرتی بکە و بەشێوەی بازنەیی بیشێلە و بۆ ماوەی ١٥ خولەک لەسەر رووخسارتی جێ بھێلە .
- دواتر رووخسارت بە ئاوی شلتێن بشۆ ، ئینجا ئاوی ساردی پێدا بکە .
سەرچاوە | الموضوع