بەشێوەیەکی منداڵان زۆر رووبەرووی ئەم حاڵەتە دەبنەوە بەبەراورد بەو کەسانەی پێگەیشتوون ، زۆرینەی دایک و باوکان ئەمە دەگەڕێنەوە بۆ بەریەک کەوتن لەگەڵ منداڵانی دیکە ، بەڵام ھۆکاری دیکەشی ھەیە لەوانە :
• وشکبوونەوەی روپۆشی چڵمی ، جا چ بەھۆی شیداری کەش و ھەوا بێت یا بەھۆی وشکی کەشوھەوا بێـت .
• بەرکەوتنی ھەوایەکی زۆر سارد .
• ھەستیارییەکی قورس .
• بۆنکردنی ھەندێک مەوادی کیمیاوی .
• زۆر دەستکاری کردنی لووت و پەنجە ناوبردنە لووت .
• زۆر پژمینی بەردەوام .
• زۆر بەکارھێنانی بەخاخی لووت .
• تووشبوونی بەھەندێک نەخۆشی لووت .
• ھەندێک حاڵەتی لادانی لووت (انحراف) کە دەبنە ھۆکار بۆ خوێنبەربوون .
• تووشبوون بە ھەندێک بای سارد و کێشە لە کۆئەندامی ھەناسەدان .
• بەکارھێنانی ھەندێک شتی پاککردنەوەی لووت .
• بەریەککەوتن بە کەسێک یا شتێک .
• بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان وەک دەرمانی ئاوسانی لاستیرۆید و کالایبۆبرۆفین .
ھەندێک ھۆکاری دیکەش ھەن بەڵام ئەم ھۆکارانە لاوەکین وەکو
• بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن .
• بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان کە دەبنە ھۆی نەمەینی خوێن وەک وارڤاین و ئەسپرین .
• توشبوونی بەھەندێک نەخۆشی مەیینی خوێن وەک نەخۆشی بۆماوەیی خوێنبەربوون .
• تووشبوون بەھەندێک گرێی لووت یا (جیوبی ) لووت .
سەرچاوە | الموضوع
.........................