چەندین ھۆکاری جیاواز ھەیە کە وا دەکات مرۆڤ شتەکان لە بیر بکات لەوانەش :
• سەرنج نەخستنە سەر شتەکان و نەچەسپاندنی لە نێو مێشک .
• کەمی ترشی ئۆمیگا ٣ و ھەندێک ڤیتامینات و خوێی کانزایی کە دەبنە ھۆی بەد خۆراکی و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی مرۆڤ شتەکان لە بیر بکات .
• خواردنی رێژەیەکی زۆر لە خواردن ، ئەمەش وا دەکات خوێنێکی کەمتر بۆ ناو مێشک بچێت و ھزرت لاوازتر دەکات.
• ھەندێک جار ھۆکارەکە بۆماوەییە .
• تووشبوون بەھەندێک نەخۆشی وەک شەکرە , زەھایمەر ، شۆکی دەروونی ، ئاوسانی مێشک ،
•گەورەبوون لە رووی تەمەنەوە و پیربون ، ئەمەش وا دەکات خوێنبەرەکان زیاتر گرژ ببن و خۆراکی مێشک کەم ببێتەوە و بەمەش تووشی لە بیرکردنی شتەکان دەبێت .
• خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر لە مەی و دەرمانی بە ئاگاھاتن (منبھات) یاخود دەرمانی خەو لێکەوتن و یا دەرمانی سڕکەر، ئەمانە ھەمووی ھۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ شتەکان زووتر لە بیر بکات .
• باری دەروونی نا جێگیر و ناخۆش ، وەک دڵتوندی و ھەست نەکردن بە ئارامی و رارایی ، ئەمانەش ھەمووی کاریگەری لەسەر مێشک ھەیە .
• ئەنجامدانی ھەندێک نەشتەرگەری وەک نەشتەرگەری مێشک .
• ژەھراوی بوون بە ماددەی لیسیۆم و ھەڵمژینی ھەوای پیس .
• پشوو نەدان و مانەوەی شەوان لە دەرەوە و تەمەبەڵیەکی زۆر و کەم جووڵەیی ، ئەمانەش ھەموو ھۆکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ بەخێرایی شتەکان لە بیر بکات .
سەرچاوە | الموضوع