نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە ، ئەمەش بەپێی جۆری نەخۆشییەکەیە و ئەم نیشانانەش لای منداڵان جیاوازە , گرنگترین نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە لای منداڵان بریتیە لە :
• ھەست کردن بە تینوتیەکی زۆر و زۆر میزکردن .
• ھەستکردن بە ماندووێتی . چونکە کەمبوونەوەی شەکر دەبێتە ھۆی منداڵ ھەست بە ماندووبوون و بێ تاقەتی زۆر بکات.
• ھەست کردن بە برسیەتیەکی زۆر .
• لەدەست دانی کێش بە بەردەوامی , زۆرجاریش ئەمە یەکەم نیشانەی نەخۆشییەکە دەبێت .
• لێڵ بوونی چاو و کەمبوونەوەی بینین .
• سووربوونەوەی ھەندێک شوێنی لەش .
• دابەزینی ئاستی زانستی ، ئەگەر منداڵەکە لە قوتابخانە بوو .
• ھەست کردن بە خورانی پێست .
• ھەست کردن بە سڕبوونی دەست و قاچ .
• درەنگ چارەسەر بوونی برین .
• تووشبوونی بە تەنگە نەفەسی .
سەرچاوە | الموضوع