»  ئایینی

ئەو کارانەی نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

نوێژکردنی چەند مەرجێکی ھەیە پێویستی مرۆڤی موسڵمان پابەندی ئەم مەرجانە بێت بۆ ئەوەی خودای گەورە نوێژەکانی لێ وەربگرێت ، ھەندێک کاریش ھەیە کە مرۆڤ لە کاتی نوێژ ئەنجامی دەدات دەبێتە ھۆی بەتاڵ بوونەوەی نوێژەکەی لەوانەش : 
خواردن و خواردنەوە لەکاتی نوێژکردن بە ئەنقەست بێت کارەکەی ، بەڵام گەر لەبیری کردبوو شتێک لەژێر ددانەکانی بە جێ ماوە ئەوە لەم حاڵەتە نوێژەکەی بەتاڵ نابێت (ئەمەش بەرای ئیمامی شافعی و حەنبەلی). 
قسەکردن لەکاتی نوێژکردن یەکێکە لەھۆکارەکانی ئەوەی نوێژی موسڵمان بەتاڵ ببێتەوە . 
زۆر جوولە کردنی بە ئەنقەست لەناو نوێژکردن ، چونکە مرۆڤ لەم حاڵەتە لەبەردەم خوا گەورە دەوەستێت و پێویستە ئەوپەڕی رێز بنوێنێت . 
پێکەنینی زۆر لە ناو نوێژکردن ھۆکارە بۆ بەتاڵ بوونەوەی نوێژ، بەڵام زەردەخەنەی بچووک ئەوا نوێژ بەتاڵ ناکاتەوە 
بەجێھێشتنی یەکێک لە روکنەکانی نوێژکردن بە ئەنقەست ئەوا نوێژەکە بەتاڵ دەبێتەوە ، بەڵام ئەگەر کارەکە بە سەھوو بوو ئەوا نوێژەکە بەتاڵ نابێتەوە و تەنھا پێویستی بە سوجدەی سەھو ھەیە . 
بەجێھێشتنی یەکێک لە مەرجە گرنگەکانی نوێژکردن ، چونکە ئەگەر موسڵمان نوێژەکەی کرد و یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی بە جێ نەگەیاند ئەوا نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە . 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4889بینین‌‌‌
2 ساڵ پێشتر - Aug 9 2019 2:56PM