»  کورتەچیرۆک

ئەمڕۆ ھەزرانتر بۆت دەوەستێت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

گەنجێک دەڵێت : داوای خواردنی سەفەریم کرد و لە کاتی خۆی گەیشت. 
کاتێک خواردنەکەم لەو کەسە وەرگرت کە بەشێوەی سەفەری بۆی ھێنام . 
ھەر بۆ گاڵتە ویستم دەرگاکە داخەم و پارەکەی نەدەم 
 ئەویش گووتی : حیسابەکە بەرێزم 
منیش گووتم : حیسابەکە لە رۆژی (حیساب) ە واتا لە رۆژی دوایی . 
ئەویش لەسەر خۆ گووتی : بڕوام پێبکە ئەمڕۆ ھەرازنتر بۆت دەوەستێت . 
گەنجەکە دەڵێت لەو قسەیەی زۆر تاسام و پارەکەم پێدا . 
تا دوو رۆژ تەنھا بیرم لە قسەکەی دەکردەوە، ئایا دەبێت ھەقی چەند کەسمان خوارد بێت بێ ئەوەی ئاگاداربین یاخود بابەتەکەمان بە گاڵتە وەرگرتووە . 
برای بەرێز و خوشکی ئازیز وریابە ھەقی مرۆڤە کان مەخۆ، چونکە حیساب لەلای خودای گەورە زۆر قورستر لەسەرت دەوەستێت لەوەی لەم دونیایە بیری لێدەکەیتەوە . 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1402بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jul 13 2019 2:00PM