زانیاری بە ژمارە
١.چینیەکان یەکەم نەتەوە بوون کۆلارەیان دروست کرد, ئەمەش ٢٢٠٠ ساڵ پێش ئێستا بوو .
٢. ریخۆلەکانی نەھەنگ نزیکەی ٣٦٠ مەتر دەبێت .
٣. مرۆڤ ٢٠٨ ئێسکی ھەیە و ھەروەھا ٢٥٩ ماسولکەی ھەیە .
٤. سمۆرە ٣٠٠ جۆری جیاوازی ھەیە .
٥. مێینەی سمۆرە ساڵانە دوو جار وەچەی دەبێت و ھەر جارەی نزیکەی ٣-٩ بێچووی دەبێت .
٦. تەمەنی سمۆرە بەشێوەیەکی گشتی دوو ساڵە و ھەندێکیان تا ٩ ساڵی دەژین .
٧. بە پێی سەرچاوە مێژوویەکان دەیناسۆر یەکەم ئاژەڵ بووە کە لەسەر قاچەکانی لەسەر زەوی رۆیشتووە .
٨. جۆرە پەپولەیەک ھەیە لە ئەمریکا ماوەی ٣ ھەزار کیلۆمەتر دەبڕێت تا دەگاتە مەکسیک بۆ خۆ رزگارکردن لە سەرمای ئەمریکا وجارێکی دیکە لە بەھار دەگەڕێتەوە .
٩. دانیشتوانی رەسەنی ئەمریکای باشوور یەکەم نەتەوە بوون تەماتەیان چاندووە .
١٠. مرۆڤ یەکەم جار تەماتەی وەک بەرھەمی خۆراکی نەدەچاند بەڵکو وەک روەکێکی جوانکاری بەکاری دەھێنا .
١١. ئەمەریکیەکان لە دێر زەمان بە تەماتەیان دەگووت (سێوی خۆشەویستی).
١٢. تەماتە لەساڵی ١٨١٢ وەک بەھەرمێکی خۆراکی لە بازاڕەکان مامەڵەی پێکراوە و لە ئێستاشدا لە سەرتاسەری جیھان دەچێندرێت.
١٣. کیشوەری ئاسیا بە پلەی یەکەم دێت لە زۆر بەکارھێنانی زێڕ.
١٤. بە زمانی عەرەبی دەگوترێت (لغە الچاد) ، ئەمەش لەبەر ئەوەی تاکە زمانە پیتی (چاد) ی تێدایە .
١٥. تا سەدەی ھەژدەھەم بووک جلی رەنگاو رەنگیان بۆ جلی بوکێنی دەست نیشان دەکرد و ھەندێک سوور و ھەندێک زەرد و ھەندێک پرتەقاڵیان لەبەر دەکرد و لەنێو ھەندێک نەتەوەش رەنگی رەش لە ھەمووان زیاتر بەکار دەھات.
١٦. خێزانی لویسی پازدەھەم لە رۆژی بووکێنی ، جلی رەشی پۆشیووە .
١٧. لەسەرەتای سەدەی نۆزدەھەم جلی سپی وەک جلی بوکێنی بەکار ھاتووە و تا ئێستاش بەردەوامە .
١٨. جەمسەری باشوور لە جەمسەری باکوور ساردترە .
١٩. مانگانە قژی مرۆڤی ئاسایی دوو سانتیمەتر زیاد دەکات .
٢٠ . لە نێو ئاژەڵە دڕەندەکان ، دڵی شێر لە ھەموو ئاژەڵەکانی دیکە لاوازترە .
٢١. وشەی کاریکاتێر لە ناوی نیگارکێشی ئیتاڵی (کاراکتی ) ھاتووە و ئەم نیگار کێشە لەساڵی ١٦٠٩ یەکەم جار ئەم ھونەرەی داھێنا.
٢٢. شاری ئیستانبۆل دوای گرتنی لەلایەن سوڵتان محمد فاتج لە ساڵی ١٤٥٣ ناوی قوستەنتینیە بوو و دواتر ناوەکەی گۆڕی بۆ (ئیسلام بۆل).
٢٣. ھەڵۆ نزیکەی ١٠٠ ساڵ دەژیت .
٢٤. لە دورگەی سیشل جۆرە گوێزێکی ھیندی دەچێندرێت کە کێشی یەک دانەی دەگاتە ١٨ کگم و درێژیەکەی دەگاتە نیو مەتر .
٢٥. ھەڵو توانای ھەیە لە دووری ٨کم نێچێری خۆی دیار بکات و خێراییەکەشی دەگاتە ٢٦٧ کم لە یەک کاتژمێر .
٢٦. تیشکی (x) بۆ یەکەم جار لەلایەن زانای ئەڵمانی رۆنتگن لە ساڵی ١٨٩٥ داھێندرا.
٢٦. باڵندەی کیوی کاتێک دەیەوێت کرم راو بکات ، بە قاچەکانی لە زەوی دەدات و جۆرە ئاوازێک دەردەکات و وا دەکات کرمەکان روو لەسەر زەوی بکەن.
٢٧. خێرایی باڵندەی نەعامە لە یەک کاتژمێر دەگاتە ١٢٠ کم .
٢٨. جاڵجالۆکە توانایە ھەیە داوی تەڵە دابنێتەوە بەدرێژی ٣٠ م .
٢٩. ئاو شیرین خێراتر لە ئاوی سوێر دەبێتە سەھۆڵ.
٣٠. جەستەی مرۆڤ نزیکەی لە ٦٠% ئاوە و ٢٩% مادەی ئەندامییە و ١% خوێ و کانزایە .