»  کورتەچیرۆک

متمانە بە دوژمن مەکە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

دەگێڕنەوە لە دێر زەمان کۆمەڵێک پیاو لە گوندێک ھەوڵیان دەدا کەمتیارێک راو بکەن . 
بەدوای کەمتیارەکە کەوتن تا کەمتیار خۆی کرد بە ماڵی پیاوێکی پیر.
پیاوەکان داوایان لە پیاوە پیرەکە کرد کە کەمتیارەکە پێبدات بۆ ئەوەی بیکوژن
پیاوە پیرەکە بەزەیی بە کەمتیارەکە ھاتەوە، چونکە زۆر لەڕ و لاواز ببوو 
پیاوە پیرەکە گووتی، رێگە نادەم ئەم کەمتیارە بکوژن 
پیاوەکان گووتیان : مامە پیرە ئەو کەمتیارە جێگەی متمانە نییە و لە ھەر دەرفەتێک بۆ برەخسێ زەبرێک دەوەشێنێ
پیاوە پیرەکە گووتی : نەخێر شتی وا نییە
پیاوەکان بەناچاری لای پیرە پیاوەکەیان جێھێشت و گەڕانەوەی ناوچەی خۆیان 
پیاوە پیرەکە کە بینی کەمتیارەکە لاوازە ھەستا خواردنی پێدا و ئاگاداری بوو 
دوای ماوەیەک پیاوەکان بڕیاریاندا بچن بزانن کەمتیار و پیاوە پیرەکە چییان لێھاتووە
کاتێک گەیشتنە ھەواری پیاوە پیرەکە و چوونە نێو ماڵەکەی بینیان پیاوەکە لەلایەن کەمتیارەکە کوژراوە
پەند : دەکرێت سۆز و بەزەییت بەرامبەر بە خەڵکی ھەبێت و ھەتا ئەگەر دوژمنیش بێت، بەڵام ناکرێت متمانە بە دوژمن بکەیت و گیانی خۆتی بێ پسپێری، چونکە ھەیە لەناخەوە دڕندەیە و تازەش وا بەئاسانی ئەو دڕندەیی ناگۆڕێت . 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3096بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jul 6 2019 1:55PM