مرۆڤی موسڵمان ھەموو ھەڵێک دەدات بۆ ئەوەی لە ژیات بەندەیەکی باش بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت رەزامەندی خوای گەورە و مرۆڤەکانی دەوروبەری بەدەست بھێنێت . بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت بەندەیەکی باش بێت، پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکات .
• پێویستە شەونوێژ بکات و بەردەوام بێت لەسەری چونکە ئەم خەسڵەتە خەسڵەتی پیاوچاکان بووە و خێرێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و لە خودای گەورەی نزیک دەکاتەوە .
• ترسی لە خودای گەورە ھەبێت .
• باوەڕی تەواو بە تاک و تەنیایی خودای گەورە ھەبێت و لەھەموو کردەوەکان ئەمەی لەبیر بێت .
• تێکەڵیەکی باشی لەگەڵ خەڵک ھەبێت و رێگە بەخۆی نەدات بەھیچ شێوەیەک ئازاری خەڵکی بدات و چاوی لە ماڵ و نامووسی خەڵک نەبێت .
• بەردەوام تەوبە بکات و خۆی بە دوور بگرێت لە تاوانکردن .
• لێبوردە بێت و لەو کەسانە خۆشبێت کە ھەڵەیان لەبەرامبەر کردووە .
• نەرم و نیان و لەسەر خۆ بێت .
• نابێت کەسێکی لە خۆبایی بێت و دەبێت کەسێکی سادە بێت .
• دوور کەوتنەوە لە تاوان و ئەو مەجلیسانەی کە تاوانی تێدا دەکرێت .
• پێویستە تۆی ئاشتی و دادپەروەری لەنێو خەڵکی بڵاوبکاتەوە و ھەموو دەم روو لە چاکە کاری بێت.
سەرچاوە | الموضوع