قەبزی یەکێکە لەو حاڵەتە ناخۆشانەی تووشی مرۆڤ دەبێت و ھەندێک ئازاری دەدات و بێزاری دەکات، دەکرێت بە پەیڕەو کردنی ئەم رێنماییانە خۆت رزگار بکەیت لە قەبزی :
• رۆژانە پێش نانی بەیانی دوو کوپ ئاو بخۆوە .
• رۆژانەی بە لایەنی کەم ١٥ خولەک وەرزش بکە .
• پێش نانی بەیانی زەیتی زەیتۆن بخۆ .
• پێش ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە بە نیو کاتژمێر زەیتی زەیتون لەگەڵ لیمۆ بخۆوە .
• رۆژانە جولەیەکی زۆر بکە .
• لە نێوان ژەمەکان ئاوێکی زۆر بخۆوە .
• رۆژانە ھەوڵبدە چوار تا پێنج ژەمی سووک بخۆ .
• بەھێمنی نان بخۆ و بەباشی بیجوو .
• لەکاتی نان خواردن ئاو مەخۆوە .
• ھەوڵبدە نانی جۆ بخۆ لە بڕی سەمونی ئاسایی چونکە نانی جۆ مادەی ریشالی زیاتر لە خۆ دەگرێت .
• رۆژانە سەوزەو میوەی زیاتر بخۆ چونکە رێژەیەکی زۆری مادەی ریشالی تێدایە .
• رۆژانە خورما بخۆ .
• دوور بکەوە لە خواردنەوەی قاوە و چای .
• رۆژانە ھەندێک بە پێیان بڕۆ و پێش خەوتن دوو کوپ ئاو بخۆوە .
سەرچاوە | الموضوع
................................