خەڵکێکی زۆر ھەیە ئارەزوو دەکات قورئانی پیرۆز لەبەر بکات بۆ ئەوەی وەک چاکەیەکی بەردەوام بۆی بنووسرێت و ھەروەھا سوود لە مانا و شیکردنەوەکانی وەربگرێت، ھەرچەندە ئەم کارە ئەوەندە ئاسان نییە، بەڵام کارێکی زۆر قورسیش نییە، لەم بابەتە چەند ھەنگاوێکتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن بەم رێگەیە قورئانی پیرۆز لەبەر بکەن .
• پێش ئەوەی دەست پێبکەیت، دەبێت نیەتێکی راستگۆیانە بھێنیت و ئەم کارەت تەنھا بۆ رەزامەندی خودای گەورە بێت.
• پێویستە ھاوڕێیەک یا کەسێکی نزیکت ھەڵبژێری بۆ ئەوەی ھانت بدات و ببێتە رکابەرت لەم کارە و یارمەتیت بدات، ھەروەھا ئامادەبوون لە وانەکانی مزگەوت یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە .
• بۆ ئەوەی خودای گەورە ئەو نیعمەتەت پێ ببەخشێت، پێویستە لەسەرت دوور بکەویتەوە لە ھەموو جۆرە گوناھێک و زیاتر خۆت لە کاری باش و چاکەکاری نزیک بکەیتەوە .
• ھیمەتێکی باش بدە بەر خۆت و و با ورەت بەھێز بێت چونکە ئەمانە گرنگن بۆ لەبەر کردن و بەردەوام بوون لەسەر لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز .
• پێش ئەوەی دەست بکەیت لە بەرکردنی ھەر سوڕەتێک، پێویستە بە جوانی گوێی بۆ بگری بۆ ئەوەی ھەموو جولەی سەر پیتەکان بزانیت و شارەزای لە شێوازی دەربڕینی بکەیت .
• چەند جارێک ئەم سوڕەتە دووبار بکەوە بە خوێندنەوەی خۆت و ھەروەھا گەر کرا جارێک ئەم سوڕەتە بنووسەوە بۆ ئەوەی باشتر شارەزایی لەسەر پەیدا بکەیت .
• کاتێکی دیاریکراو بۆ ئەم کارە تەرخان بکە و بیکە بە بەرنامەی رۆژانەت و باشترین کاتیش بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە، بەیانیانە و دوای نوێژی بەیانی تا رۆژھەڵات و دواتر جارێکیتر رۆژانە پێداچوونەوە بە کارەکەت بکەیت .
• شوێنێکی گونجاو دیاری بکە بۆ ئەوەی بتوانی ئەم کارەی تێدا ئەنجام بدەیت و دوور بێت لەو شوێنانەی سەرقالت دەکە بە شتی دونیای .
• لایەنی دەروونی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی بتوانی قورئانی پیرۆز لەبەر بکەیت ، لەبەر ئەمە ھەوڵبدە دەروونت ئارام و ھێمن بێت و دووربکەوە لە گومان و راڕایی و مێشکت بە شتی لاوەکی سەرقاڵ مەکە .
• ھەوڵبدە لە کاتی ئەزبەرکردنی سوڕەتەکە لە پێش خۆت بخوێنیتەوە و چەند جارێک ئەم کارە دووبارە بکەوە .
•بەردەوام پێداچونەوە بە سوڕەتانە بکە کە لەبەرت کردوە چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بتوانی قۆناغ بە قۆناغ ھەموو قورئانی پیرۆز لەبەر بکەیت و ھەر کاتێک بوارت ھەبوو دەبێت ئەم سوڕەتانە بەدەنگ لێبدەیتەوە بۆ ئەوەی لەھزرت بمێنێت .
• وا باشترە تا سوڕەتێک بەتەواوی لەبەر نەکەیت نەچیتە سەر سوڕەتێکی دیکە ، چونکە گەر وانەکەیت ئەوا تووشی سەر لێشێوان دەبیت .
• لەپاڵ لەبەر کردنی قورئانی پیرۆز ، نزای زۆر بکە و کاری پێبکە و سوپاس گوزاری خوای گەورە بکە ھەر کاتێک سوڕەتێک لەبەر کرد و داوای لێبکە ھێزت پێ ببەخشێت بۆ ئەوەی بەردەوام بی لەسەر ئەم کارە .
سەرچاوە | الموضوع