»  جوانکاری

چۆن دەستەکانت نەرم و سپی رادەگریت ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

خانمان ئارەزوو دەکەن ھەموو کات دەستەکانیان نەرم و سپی بێت بۆ ئەوەی جوانیەکی زیاتریان پێببەخشێت ، لەبەر ئەمە دەکرێت ھەندێک پێکھاتەی سروشتی بەکار بھێنی بۆ ئەوەی دەستەکانت جوان و سەرنج راکێش بن . 
بەکارھێنانی زەردێنەی ھێلکە و ھەنگوین و باوی. 
پێکھاتەکان بریتین لە زەردێنە کە رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین (ئەی) لە خۆ دەگرێت و باوی ھانی گەشەی ڤیتامین ئی لە پێست دەدات، کاتێک تێکەڵی یەکتری دەکرێن ئەوا سوودێکی زۆر بە دەستەکان دەگەینن و وا دەکات دەستەکانت نەرم و جوان بێت. 
پێکھاتەکان : 
• یەک  زەردێنەی ھێلکە . 
یەک کەوچکی بچووکی ھەنگوین . 
یەک کەوچک زەیتی باوی . 
ھەندێک ئاوی گوڵ . 
چۆنیەتی بە کارھێنانی : 
- پێکھاتەکان تێکەڵی یەکتری بکرێن تا وەک ھەویری لێدێت . 
- ئەم پێکھاتەیە لە دەستەکانت بدە و ئەم کارە بۆ ماوەی ١٠ خولەک ئەنجامبدە . 
- دواتر بۆ ماوەی ١٥ – ٢٥ با ئەم پێکھاتەیە لەسەر دەستەکانت بمێنێتەوە و ئینجا بە ئاوی گەرم بیشۆ. 
سەرچاوە | الموضوع 



«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2043بینین‌‌‌
2 ساڵ پێشتر - Jul 1 2019 2:08PM