»  ئاژەڵان

بۆق چۆن ھەناسە دەدات ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

کۆئەندامی ھەناسەدانی بۆق زۆر جیاوازە لەگەڵ کۆئەندامی ھەناسەدانی مرۆڤ و ئاژەڵە بڕبڕەییەکان، چونکە بۆق بە دوو شێوەی جیاواز ھەناسە دەدات کاتێک لە ژێر ئاوە و کاتێکیش لەدەرەوەی ئاوە . 
کاتێک بۆق لە ژێر ئاوە ئەوا لەرێگەی پێستی ھەناسە دەدات، چونکە پێستی بۆق پێکھاتووە لە خانەی تەنک و نەرم و چەندین دەرچە ھەوای تێدایە کە توانای ھەیە ئۆکسجین ھەڵمژێت . 
دواتر ئەم ئۆکسجینە رادەکێشێت بۆ ناو مولولە خوێنەکانی نزیک پێست و دواتر دەچێتە نێو خوێنبەرەکان، بەڵام بۆ ئەوەی بۆق بەم شێوەیە ھەناسە بدات پێویستە پێستی تەڕ بێت لەبەر ئەمە لە دەرەوەی ئاو ناتوانێت بەم شێوەیە ھەناسە بدات . 
کاتێک بۆق لە دەرەوەی ئاوە ئەوا پشت بە سییەکانی دەبەستێت بۆ ھەناسەدان، سییەکان بۆق زۆر بچووک نەرمن و راستەوخۆ بەستراونەتەوە بە دەمی بۆق و سییەکان بۆق لەم حاڵەتە ھاوشێوەی سییەکانی مرۆڤە،  بەڵام بۆق ماسولەکەی نییە وەک کە یارمەتی مرۆڤ دەدات لە سەر راکێشانی ھەوا بۆ ناو سییەکان و دواتر دەردانی . لەبەر ئەمە بۆق پشت بە راکێشانی ھەوا دەبەستێت لە رێگەی دەمەوە . 
لەوانەیە تۆ بۆقت بینیووە کاتێک دەمی پڕ ھەوا دەکات و دەنگێک دەردەکات کە پێی دەگوترێت (نقەنق) ئەم دیارەدەیە کاتی ھەناسەدانی بۆق روودەدات، کاتێک بۆق ھەوا رادەکێشێت بۆ ناو دەمی ناتوانێت راستەوخۆ بیباتە سییەکانی لەبەر ئەمە لووتەکانی دادەخات و پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر دەمی لەم کاتەش ھەواکە دەچێتە نێو سییەکانی چونکە ھیچ شوێنێکی دیکە نییە بۆی بچێت ، کاتێ: بۆق لە کرداری ھەڵمژینی ھەوا تەواو دەبێت دەمی دەکاتەوە و ھەواکە دەردەدات بەم شێوەیەش کرداری ھەناسەدانی روودەدات. 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2137بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jun 25 2019 1:36PM