»  زۆنی زانیاری

چەند زانیاریەکی سەرنجڕاکێش

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
زانیاری بە ژمارە 
١.فەراولە (شلک) جیاواز لە ھەموو میوەکانی دیکە تۆیەکەی رووی دەرەوەی بەرەکەی دادەپۆشێت. 
٢. لەنێو جیھانی رووەک، فەراولە (شلک) لە خێزانی سەوزەوات ھەژمار دەکرێت نەک میوە. 
٣. پڵنگ دوای ئەوەی نێچیرەکەی راو دەکات، دەیباتە سەر دارێک و ئینجا دەیخوات. 
٤. نیشتمانی رەسەنی (فستق عەبید) لە کیشوەری ئەمریکای لاتینیە، بەڵام ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیھان دەچێندرێت. 
٥. ئەو مزگەوتانەی لە سەردەمی پێغەمبەرمان (د.خ) و خەلیفەکانی راشدین دروست دەکرا منارەی نەبووە . 
٦. لەسەردەمی ئەمەوییەکان بۆ یەکەم جار منارە بۆ مزگەوت دروست کرا. 
٧. بەشاری قاھیرەی پایتەختی میسر دەگوترا شاری ھەزار منارە. 
٨. تیمساحی نیل تاکە ئاژەڵە کە لەنێو ھێلکەدا دەنگ دەردەکات. 
٩. یەکەم کەس کە چای خواردبێتەوە ئیمپراتۆری چینی (شن تی وانگ) بوو. 
١٠. گەوەرترین کیسەڵەکانی جیھان لە زەریای ھێمن دەژین و کێشی ھەندێکیان دەگاتە ٤٥٧ کگم و درێژیان نزیکە ٢ مەتر دەبێت. 
١١. ورچی تەمبەڵ (الدب الکسلان) لەسەرخۆترین ئاژەڵی شیردەرە لە جیھان و لەماوەی یەک خولەک تەنھا دوو مەتر دەبڕێت .
١٢. نیشتمانی رەسەنی میوەی مانگۆ، وڵاتی ھیندستانە . 
١٣. زەرافە دەنگی نییە . 
١٤. رۆمانەکان یەکەم کەس بوون کە ناڵیان بۆ ئەسپ دروست کرد . 
١٥. دووپشک لەو جۆرە ئاژەڵانە کە بەتەنھا دەژیت و ئەگەر دوو دانەیان بگەنە یەکتری ئەوا بەشەڕ دێن. 
١٦. نێر و مێی دووپشک لە وەرزی بەھار زاوزێ دەکەن و دوای کرداری زاوزێیەکە مێینەکە نێرەکە دەخوات. 
١٧. دوای ئەوەی مێینەی دووپشک دەزێت، بێچوەکانی دایکەکە دەخۆن. 
١٨. جگە لە شاری ئەسکەندەریەی میسر، ١٨ شاری دیکە لە جیھان ناوی ئەسکەندەریەی لێندراوە . 
١٩. بنەڕەتی وشەی ڤیتامین لە (ڤیتا) ی لاتینی ھاتووە کە بەمانای ژیان دێت . 
٢٠. لە جیھانی ئێستاما نزیکەی  پێنج ھەزار زمان و شێوەزاری جیاوازی قسەکردن ھەیە . 
٢١. قەوزەی دەریا، خێراترین رووەکە لە رووی گەشەکردنەوە. 
٢٢. شێر رۆژانە بیست کاتژمێر دەخەوێت و چوار کاتژمێرەکەی دیکەش خۆی بۆ راوکردن ئامادە دەکات. 
٢٣. دڵ رۆژانە نزیکەی ١٠٠ ھەزار جاری لێدەدات . 
٢٤. ساڵانە نزیکەی ٤٠٠ ھەزار کەس لەسەرتاسەری جیھان بە رووداوەکانی ھاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن. 
٢٥. لەوەتەی سەرەتای سەدەی بیستەم و تا ئێستا نزیکەی ٥٠ ملیۆن کەس بە رووداوەکانی ھاتووچۆ گیان لەدەستداوە و نزیکەی ١٢٥ ملیۆن کەسیش برینداربوونە. 
٢٦. ھەستی بۆنکردن لەلای سەگ ھەزار جار بەھێزترە لە ھەستی بۆنکردن لەلای مرۆڤ . 
٢٧. لە دارستانەکانی ئاسیا جۆرە مەیمونێک ھەیە پێی دەگوترێت (مەیمونی شەرمن) ئەم جۆرە مەیمونە تا سەری نەخاتە نێو ئەژنۆکانی خەوی لێناکەوێت. 
٢٨. باڵندەی تەنان تاکە باڵندەیە کە دەتوانێت بۆ دواوە بفڕێت .
٢٩. باڵندەی تەنان لە ماوەی یەک خولەک نزیکەی ٨٠ جار لە شەقەی باڵی دەدات. 
٣٠. ھەستی بۆنکردنی پەپوولە لە قاچەکانیەتی. 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2624بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Nov 20 2019 4:01PM