»  جوانکاری

بە مۆز و ھەنگوین رووخسارت سپی بکەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
بە مۆز و ھەنگوین رووخسارت سپی بکەوە 


مۆز چەندین تایبەتمەندی لە خۆ دەگرێت کە یارمەتیدەر بۆ کرانەوەی پێستی رووخسار (سپی بوونەوەی) و ھەروەھا یارمەتیدەرە بۆ نەھێشتنی ئەو پەڵە رەشانەی کە لەسەر رووخسار ھەیە و وا دەکات رووخسار زیاتر ڕوون بێت و دەکرێت لەماڵەوە ئەم پێکھاتەیە ئامادە بکەیت بۆ ئەوەی رووخسارت سپی بکەیەوە . 
پێکھاتەکان : 
یەک مۆزی نوێ . 
یەک کەوچکی بچوکی ھەنگوین . 
یەک کەوچکی بچووکی لیمۆ . 
شێوازی ئامادە کردنی : 
مۆزەکە بەجوانی بشێلە تا ھیچ پارچەیەکی گەورەی لێ نامێنێت. 
ئینجا پێکھاتەکان ھەمووی تێکەڵ دەکرێت . 
پێش ئەوەی پێکھاتەکە دابنێت، دەبێت رووخسارت بە باشی بشۆ و ئینجا پێکھاتەکە لەسەر رووخسارت و ملت دابنێ. 
بۆ ماوەی ١٥ خولەک پێکھاتەکە لەسەر رووخسارت دابنێ . 
ئینجا بە ئاوی سارد بیشۆ . 
دەتوانی ئەم کردارە یەک تا دوو جار لە ھەفتەیەک دووبارە بکەوە . 
سەرچاوە | الموضوع 



«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3512بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jun 10 2019 12:55PM