»  جوانکاری

چۆن گرنگی بە روخساری چەور دەدەیت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
چۆن گرنگی بە روخساری چەور دەدەیت 

ھەندێک لە خانمان گلەیی ئەوە دەکەن کە پێستی رووخساریان چەورە و ئەمەش کێشەی بۆ دروست کردوون، بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەم حاڵەتە پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت. 
١.رووخسارت بشۆ
پێویستە بەلایەنی کەم رۆژانە دوو جار بە باشی رووخسارت بشۆی، لەگەڵ ئەمەش لە پاککەرەوەکان دوور بکەوە وەک سابۆنی کیمیاوی، دەکرێت لە بڕی ئەو سابۆنانە بەکار بینی کە سروشتین وەک سابۆنی گلسرین، ھەروەھا رووخسارت بەردەوام پاک بکەوە و ھەروەھا پێش نووستن ماکیاژی رووخسارت لێکەوە چونکە ماکیاژ لە کاتی نووستن دەچێتە نێو کونەکانی رووخسار و دایدەخات. 
٢. بەکارھێنانی نەرمکەرەوە: 
ھەندێک کەس بە ھەڵە تێگەیشتوون کە ئەوانە رووخساریان چەورە نابێت کرێم بەکاربھێنن، بەڵام لە راستیدا دەکرێت کرێمی تایبەت بەکار بێنی و چەوری تێدا نەبێت. 
٣.بەکارھێنانی ھەنگوین 
ھەنگوین یەکێکە لەو مادانەی کە دەکرێت بەکار بھێندرێت بۆ چارەسەری رووخساری چەور، چونکە چەندین مادەی دژە بەکتریای تێدایە و رێگری دەکات لە دەرکەوتنی زیپکە و قینچکە ھەروەھا پارێزگاری لە نەرمی پێست دەکات، دەکرێت چینێکی تەنک لە ھەنگوین لە رووخسارت بدەیت ئینجا بۆ ماوەی ١٠ خولەک جێی بھێلە و ئینجا بە ئاوی گەرم بیشۆ. 
٤. بەکارھێنانی سپێنەی ھێلکە و لیمۆ : 
سپێنەی ھێلکە و لیمۆ یەکێکە لە چارەسەرە سروشتیەکان بۆ چارەسەرکردنی چەوری رووخسار چونکە ئەمانە یارمەتیدەرە لەسەر ھەڵمژینی چەوری، بەڵام ئەوانەی حەساسیەیان لەبەرامبەر ھێلکە ھەیە نابێت ئەم پێکھاتەیە بەکار بھێنن، پێویستە لەسەرت سپێنەی ھێلکەیەک بھێنی لەگەڵ کەوچکێکی بچووکی لیمۆ و ئینجا تێکەڵیان بکە و دواتر وەک ماسک لە وروخسارتی بدە، ئینجا لێگەڕێی تا وشک دەبێت و بە ئاوی گەرم بیشۆ و بە خاولی وشکی بکەوە. 
سەرچاوە | الموضوع 



«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3154بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jul 15 2019 11:46AM