»  رەمەزان

کارەکانی پێغەمبەرمان دروودی خوای لەسەربێت لەمانگی رەمەزان

کوردزۆن

.
کارەکانی پێغەمبەرمان (د.خ) لەمانگی رەمەزان 

خۆشەویستمان (د.خ) کاتێک کە مانگی پیرۆزی رەمەزان دەھات ھەندێک کاری دەکرد کە خێرو چاکەیەکی زۆری بۆ موسڵمانان ھەیە، لەم بابەتەش بە کورتی تیشک دەخەینە سەر ھەندێک لە کارەکانی : 
• پێغەمبەرمان (د.خ) لە مانگی رەمەزان نوێژ، زیکر و چاکەی زۆر دەکرد. 
• زۆر قورئانی دەخوێندە و خێرێکی زۆر دەکرد، پێغەمبەرمان (د.خ) لە ھەموو کەس خێری زیاتر دەکرد، بەتایبەتیش لە مانگی رەمەزان خێری زیاتری دەکرد. 
• کاتێک دە شەوی کۆتایی رەمەزان دادەھات، پێغەمبەرمان (د.خ) شەوان خێزانەکانی ھەڵدەستاند و شەو نوێژی دەکرد و لە مزگەوت ئیعتکافی دەکرد و خۆی تەرخان دەکرد بۆ خودا پەرستی . 
• ھەروەھا پێغەمبەرمان (د.خ) لە مانگی رەمەزان جیھادی دەکرد و ھەندێک جار بەو مانگە گوتراوە مانگی جیھاد، لەو شەڕانەی پێغەمبەرمان (د.خ) لە مانگی رەمەزان سەرکردایەتی کردووە، شەڕی بەدری گەورە لەگەڵ فەتحی مەککە. 
• پێغەمبەرمان (د.خ) لە مانگی رەمەزان کاتێک تووشی شەڕ ببوایە داوای لە ھاوەڵانی دەکرد رۆژوو بشکێنن بۆ ئەوەی لە شەڕدا بەھێز بن. 
• پێغەمبەرمان (د.خ) لە مانگی رەمەزان شەوان دەچووە لای خێزانەکانی و پێش بانگی بەیانەی غوسلی لە خۆی دەردەکرد. و بەرۆژوو دەبوو. 
• پێغەمبەرمان (د.خ) بە خورما رۆژووی دەشکاند ئەگەر خورما نەبووایە ئەوا بە ئاو رۆژووەکەی دەشکاند. 
• پێغەمبەرمان (د.خ) ھانی خەڵکی دەدا پارشێو دوا بخەن و زوو بەربانگ بکەنەوە. 
سەرچاوە | الموچوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1261بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Apr 25 2020 9:10PM