مێرولەی سپی
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
مێرولەی سپی
مێرولەی سپی کە ناسراوە بە (Termite)بە کۆمەڵێک زیندەوەر دەگوترێت کە سلیۆلوز دەخۆن و ناسراون بە (مێرولەی سپی) بەڵام لەرووی ناچنەوە سەر بنەماڵەی مێروولەی ئاسایی، ھەرچەندە سیستەمی کۆمەڵایەتی مێرولەی سپی لە ھەنگ و مێرولەی ئاسایی نزیکە, بەڵام زانایان پێیانوایە کە مێرولەی سپی لە رووی پۆلین کردنەوە زیاتر لە سیسرکە نزیکە نەک لە مێرۆلەی ئاسایی.
مێرولەی سپی بە شێوەیەکی گشتی لە ژێر زەوی دەژین بەشێوەی کۆمەڵ ژیان بەسەر دەبەن و دەبنە سێ چینی سەرەکی ئەوانیش (کرێکارەکان ، سەربازەکان ، بەرھەم ھێنەرەکان (شا و شاژن).
مێرولەی سپی ٢٧٥٠ جۆری جیاوازی ھەیە و ئەو شوێنانەی تێیدا دەژین بریتیە لە دارستانە کەمەرییەکان و لە ئەمەریکای باکوور و کولۆمبیا ھەرەەھا لە کەنارەکانی زەریای ھێمن ھەیە لەگەڵ رۆژھەڵاتی کەنەدا و کەنارەکانی زەریای ئەتڵەسی و لەوڵاتانی ئەوروپا و کۆریای باشوور و باکووری ژاپۆن و باشووری ئەەفریقیا و ئوسترالیا و نیوزلەندا
پێکھاتەی لەشی مێرولە :
پێھاتەی لەشی مێرولەی سپی جیاوازە لەگەڵ زیندەوەرەکانی دیکە ئەمەش لەرێگەی سەیرکردنی پێکھاتەی جەستەی دەکرێت کە چەند تایبەتمەندییەکی ھەیە لەوانەش :
• لەشی مێرولەی زیاتر شێوەی لاکێشەییە و کەمەری نییە لە ناوەڕاستی لەشی .
• مێرولەی سپی قۆچەکانی ھەستەوەری شێوەیەکی ئاسۆیی ھەیە .
• باڵەکانی مێرولەی سپی ھاوشێوەی یەکترن لە رووی شێوەی و قەبارە و باڵەکانی گەورەترن لە جەستەی .
سەرچاوە | الموضوع
|
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|