»  ئایینی

خوڕەوشتی مرۆڤی موسڵمان دەبێت چۆن بێت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
خوڕەوشتی مرۆڤی موسڵمان دەبێت چۆن بێت 
ھەرچەندە ئەم بابەتە زۆر ھەڵدەگرێت، بەڵام یەکێک لە گرنگترین خەسڵەتەکانی مرۆڤی موسڵمان ئەوەیە خاوەن رەوشتێکی بەرز بێت و ھەموو تایبەتمەندییە باشەکان لە خۆی کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی ژیانی خۆی لەسەر ئەم بنەمایە دابڕێژێت و گرنگترین خەسڵەت کە پێویستە مرۆڤی ھەیبێت بریتیە لە : 
١.ئەمانەت پارێز بێت : 
ئەمەش یەکێکە لە خۆرەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەرمان (د.خ) کە پێش ھاتنی وەحیش ئەم خەسڵەتەی ھەبوو و بەم خەسڵەتە ناسراوبوو لە ناو ھەموو خەڵکی ، لەبەر ئەمە دەبێت مرۆڤی موسڵمان ئەمانەتی خەڵکی بپارێزێت و خوای گەورە لە قورئانی بەووردی باسی ئەم بابەتە دەکات. 
٢.نەرم و نیان بێت : 
ئەمەش بەو مانایە دێت کە نابێت خراپەی خەڵک بە خراپە وەڵام بدەیتەوە و لەکاتی تەنگەژەکان ئارام بگریت و دڵت فراوان بێت و ئەمەش یەکێکە بووە لە خەسڵەتەکانی پێغەمبەرمان (د.خ) کە لەناو خەڵکی پێی ناسراووبوو. 
٣.دەست و داوێن پاک بیت : 
ئەمەش خەسلەتێکی گرنگی مرۆڤی موسڵمانە و بەمانای دوورکەوتنەوە دێت لەو شتانە خوای گەورە حەرامی کردووە و دەبێت نەفسی خۆت رابێنی لەسەر ئارامگرتن و بەدوای  ئارەزوو بازی نەکەویت، ھەروەھا رەوشت بەرزی و دەست و داوێن پاکی سیفەتی بەرزی پێغەمبەران بووە و مرۆڤ خاوەن ئیمان چێژێکی تایبەتی لە رەوشت بەرزی دەبینێت. 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4195بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - May 3 2019 2:56PM