»  ئاژەڵان

چۆن وا دەکەیت تووتی (بەبەغا) قسە بکات

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
تووتی یەکێکە لە باڵندانەی کە خەڵک لەماڵەوە رایدەگرێت و بەھۆی ئەوەی دەتوانێت ھەندێک دەستەواژە دەرببڕێت ئەوا خەڵک زیاتر خۆشییان دەوێت و پەیوەندی لەگەڵ دروست دەکەن، بەڵام ھەندێک جار وا رێک دەکەوێت کە بێچووە تووتیەک بکڕیت و توانای قسەکردنی نەبێت، لەم بابەتە چەند ھەنگاوێکتان پێ ئاشنا دەکەین کە دەتوانن بەھۆیەوە تووتیەکانتان فێرە قسەکردن بکەن : 
بەھێمنی قسەی لەگەڵ بکە و بازیاتر بتناسێت . 
دەست نیشانکردنی ھەندێک وشە و بەدانایی دەریببڕە بۆ ئەوەی فێری بێت وەک (ھەلو) یان (بای) . 
دووبارە کردنەوەی ئەو وشانەی کە تووتیەکە ئارەزووی پێدەکات و وەڵامدانەوەی بۆ ھەیە . 
ئارام بگرە لەسەر فێرکردنی تووتیەکەت، چونکە ھەندێک جۆری تووتی ھەیە درەنگتر فێری قسەکردن دەبێت  و ھەروەھا پێویستە ستایشی بکەی بۆ ئەو کارەی دەیکات. 
ئەگەر زانیت بە ئاسانی فێرە قسەکردن نابێت، ئەوا دەتوانی فێری فیکەلێدانی بکەیت. 
بەحەماسەتەوە ئەم کارە لەگەڵ تووتیەکەت بکە، چونکە تووتی ھەستیارە و لێت تێدەگات. 
ھەر وشەیەک دەتەوێت فێری تووتیەکەی بکەی ئەوا بە چەند ئاوازێک ھەوڵی لەگەڵ بدە تا لەگەڵ یەکێکیان ئاشنا بێت. 
ھەر وشەیەک کاتێکی دیاریکراوی بۆ دیاری بکە، بۆنموونە وشەی بەیانی باش تەنھا لە بەیانیان لەگەڵی ھەوڵبدە و وشەی شەوشاد لە شەوان بۆی دووبارە بکەوە . 
ھەوڵمەدە بە زۆری فێری قسەکردنی بکەیت، بەڵکو ھەوڵدە قسەی لەگەڵ بکەی بۆ ئەوەی ئاسوودە بێت لەگەڵ و ھێواش ھێواش خۆی فێری ھەندێک شت دەبێت . 
دەبێـت تووتیەکە لە شوێنێک دابنێیت کە بتوانێت خەڵک ببینێت و فێری قسەکردن بێت . 
کاتێک تووتیەکەت فێری قسەکردن دەکەیت دبێت لە کەشێکی ئارام بێت و نابێت تەلەفزیۆن و یا رادیۆ کار بکات. 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4479بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jan 18 2021 2:21PM