١.ماندووبوون و توڕەیی ھۆکارن بۆ تووشبوونی مرۆڤ بە سکچوون
٢. کەم خەوی ھۆکارە بۆ دروست بوونی پەڵەی رەشی پێش چاو .
٣.خواردنی سێو دەتپارێزی لە تووشبوون بە رۆماتیزم و زەھایمەر
٤. خواردنی سیر دەتپارێزی لە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن .
٥. خواردنی مەعدەنووس مرۆڤ دەپارێزێت لە ئاوسانی جومگەکان و رۆماتیزم
٦. شیردانی سروشتی یارمەتی رەحمی دایک دەدات بە خێرایی بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.
٧. بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن دەبێتە ھۆی کەڵەکەبوونی ئاو لەناو سییەکان .
٨.ھەڵمژینی ھەوای ئاوی گەرم تێکەڵ بە نەعناع یارمەتیدەرە بۆ دەردانی بەڵغەم لەناو سینگ .
٩. گەر رۆژانە نیو کاتژمێر بەپێیان بڕۆی ئەوا پارێزراو دەبی لە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە .
١٠. مێوژ پۆتاسیۆم و ئاسن و ڤیتامینات لەخۆ دەگرێت و زۆر بەسوودە بۆ ئێسک و دەمارەکان و کەم خوێنی.
١١. گورچیلە رۆژانە ٣٠٠ جار خوێن پاک دەکاتەوە .
١٢. خێرایی یەک پشمین ٤٠٠ کم لە یەک کاتژمێر .
١٣. خرۆکە سوورەکان بە ٢٠ چرکە بە ھەموو لەشی مرۆڤ دەسوڕێنەوە .
١٤. جەستەی مرۆڤ لەماوەی یەک چرکە ٢٥ خانەی نوێ دروست دەکات .
١٥. جگەر تاکە ئەندامی لەشی مرۆڤە کە توانای ھەیە جارێکی دیکە گەشە بکاتەوەو خۆی دروست دەکاتەو.
١٦. ماسولکەکان قورسترن لە ئێسکەکان .
١٧. کەللە سەری مرۆڤ لە ٢٢ ئێسک پێکھاتووە .
١٨. منداڵ لە ناو سکی دایکی گوێی لە دەنگی دایکی دەبێت .
١٩. پشیلە کاتێک لە دایک دەبێت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ھیچ شتێک نابینێت .
٢٠. نەھەنگی شین قورسترین ئاژەڵە لەجیھان .
٢١. گوێدرێژ و گورگ ھەستی بۆنکردنیان لە زۆربەی ئاژەڵەکانی دیکە بەھێزترە.
٢٢. گەدەی تیمساح توانای ھەیە ھەموو شتێک ھەرس بکات ئەگەر پۆلاش بێت.
٢٣. زەریای ھێمن گەورەترین زەریایە لە جیھان .
٢٤. فیرعەونەکانی میسر پیازی شیرینیان وەک شیرنەمەنی بەکار دەھێنا .
٢٥. تیشکی خۆر لەکاتی خۆرھەڵاتن رێژەیەکی زۆر ڤیتامین (D) لە خۆ دەگرێت.
٢٦. گەر دەتەوێت جەستەت تەندروست بێت ، زوو بخەوە و زوو لە خەو ھەڵسە .
٢٧. رۆژانە خواردنی یەک پرتەقاڵ دەبێتە ھۆی لەناوبردنی میکرۆبەکانی ناو لەشی مرۆڤ .
٢٨. بەکتریا لە شەوان چالاکترە لەبەر ئەمە واباشترە شەوان ددانەکانی بشوات و ھەروەھا کاتێک بەیانیان لە خەو ھەلدەستێت.
٢٩. یەکەم نوێژ کە پێغەمبەرمان (د.خ) ئەنجامی دابێت نوێژی نیوەڕۆ بووە .
٣٠. مێش زیاتر ئەو مرۆڤانە دەگەزێت کە گروپی خوێنیان (O) یە.
٣١. حەزرەتی ئیسماعیل یەکەم کەس بوو کە سواری پشتی ئەسپ بێت .
٣٢. دڵی مێش لەماوەی یەک خولەک ھەزار جار لێدەدات.
٣٣. ھەنگوینی سروشتی تاکە خۆراکە لەسەر زەوی کە ماوەی بەسەر چوونی نییە .
٣٤. چاوی مرۆڤ لەماوەی یەک ساڵ زیاتر لە ٤ ملیۆن جار دەتروکێت.
٣٥. میسرییە دێرینەکان زیاتر لە ١٤٠٠ خواوەندی جۆراورجۆریان ھەبوو.
٣٦. بەشی لای راستی مێشک کۆنترۆلی بەشی چەپەی جەستەی مرۆڤ دەکات و بەشی لای چەپی مێشک کۆنترۆلی بەشی راستەی لەشی مرۆڤ دەکات.
٣٧. مێینەی مێش لەتەواوی ژیانی ٥٠٠ ھێلکە دادەنێت.
٣٨. باڵەکانی ھەنگ لەماوەی یەک چرکە ٣٥٠ جار لێکدەدەن.
سەرچاوە سایتی | www.i٧lm.com