چۆن دەستەکانت جوان دەبێت
خانمان بەشێوەیەکی گشتی ئارەزوو دەکەن دەستەکانیان جوان وناسک بێت، چونکە جوانیەکی زیاتریان پێدەبەخشێت، بۆ ئەوەی دەستێکی جوان و ناسکت ھەبێت پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت .
١.بۆیە نینۆک کەم بەکار بھێنە.
بۆیەی نینۆک ئەگەر زۆر بەکارھێندرا کاریگەری نەرێنی لەسەر دەستەکانت دەبێت چونکە دەبێتە ھۆی لەناوبردنی کیراتینی نینۆک و ھەروەھا رووی دەرەوە نینۆک لەناو دەبات ئەمە دەبێتە ھۆی پووکانەوەی خانەکان، لەبەر ئەگەر لە حاڵەتی زۆر زەروور نەبوو بۆیەی نینۆک بەکار مەھێنن .
٢.بەکارھێنانی نەرمکەرەوەی دەست :
بۆ ئەوەی دەست و پەنجەیەکی جوانت دەستکەوێت پێویستە رۆژانە بە کرێمی تایبەت چەوری بکەیت و نابێت ئەم کرێمانە زۆر چەور بن بە تایبەتی لە وەرزی ھاوین، ھەروەھا پێویستە لەوەرزی زستان نەرمکەرەوەی زیاتر بەکار بھێنی چونکە کەشوھەوا ساردە و کاریگەری لەسەر دەستەکان دەبێت.
٣. پاراستنی لە تیشکی خۆر:
چۆن گرنگی بە رووخسارت دەدەیت پێویستە ئاواش گرنگی بە دەست وپەنجەکانت بدەیت و دەبێتە کرێمی تایبەت بەپاراستنی لە خۆری بۆ بەکاربھێنی، چونکە تیشکی چۆن کاریگەری لەسەر رووخسار ھەیە ئاواش کاریگەری لەسەر دەستەکان ھەیە.
٤. شووشتنی دەستەکانت بەشێوەیەکی راست و تەندروست:
کاتێک دەستەکانت دەشۆیت پێویستە بەئاوی شلتێن بیشۆی ونابێت چ لەھاوین بێت یا لەزستان بە ئاوی زۆر سارد یا زۆر گەرم دەستەکانت بشۆیت، ھەروەھا دەبێت ئاگادار بیت لە جۆری ئەو سابۆنەی بەکار دەھێنی و کاریگەری نەرێنی لەسەر دەستەکانت نەبێت.
٥. بەکارھێنانی دەستەوانە :
لە دەست کردنی دەستەوانە یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی دەست و پەنجەکان و پێویستی بۆ لەدەست دەستەوانە رەچاوی ئەم خاڵانە بکەیت:
• پێویستە لە وەرزی زستان و لەکاتی سەرما دەستەوانە لە دەست بکەیت بۆ ئەوەی دەستەکانت لە ووشکبوون بپارێزیت.
• کاتێک کاری ماڵەوە دەکەیت پێویستە دەستەوانەی لەدەست بکەیت بەتایبەتی لەکار پاککردنەوە ماڵ و بەکارھێنانی مەوادی کیمیاوی .
•کاتێک کاری باخچەی ماڵ دەکەیت یا گرنگی بە گوڵدانەکان دەدەیت پێویستە دەستەوانی تایبەت لەدەست بکەیت.
• وا باشترە پێش لە دەست کردنی دەستەوانە ھەندێک کرێمی تایبەت لەدەست بدەیت.
سەرچاوە | الموچوع