»  ئایینی

چەند زانیارییەکی ئاینی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

چەند زانیارییەکی ئاینی 
١.یەکەم شەھیدی پشتیوانان (ئەنسار) لە شەڕی بەدر حارسەی کوری نوعمانی ئەنساری بوو. 
٢. لە ساڵی ١٩٢٤ بە یەکجاری خەڵافەتی ئیسلامی نەما. 
٣. یەکەم شت کە خودای گەورە دروستی کردبێت قەڵەم بوو. 
٤. قابیل بە شەویلاگی گوێدرێژ ھابیلی برای کوشت. 
٥. ووشترەکەی پێغەمبەر ساڵح لە بەرد دروست کرابوو. 
٦. پێغەمبەر ئیدریس (سەلامی خوای لێبێت) لە ئاسمان روحی کێشرا. 
٧. ژمارەی ئایەتەکانی قورئان بەبێ (بسم الله) شەش ھەزار و دووسەد و سی و شەش ئایەتە، و لەگەڵ (بسم الله) دەبێتە شەش ھەزار و سێ سەد و چل و ھەشت ئایەت. 
٨. لە نوێژی مانگ گیران و خۆر گیران چوار سجود و چوار رکوع ھەیە. 
٩. سورەتی البقرە درێژترین سورەتی قورئانە و سورەتی (الکوثر) کورت ترین سووڕەتە. 
١٠. پێغەمبەر ئیبراھیم نازناوی باوکی پێغەمبەرانی پێبەخشراوە. 
١١. ئیمامی عەلی یەکەم کەس بوو کە زیندانی دروست کرد لەسەر دەمی ئیسلام. 
١٢. قابیل یەکەم منداڵی حەزرەتی ئادەم بوو. 
١٣. ژمارەی خەلیفە عەباسییەکان ٣٧ خەلیفە بوو. 




«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3778بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - May 4 2019 2:46PM