»  تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی سڕینەوەی کۆمەڵێک ئەپڵیکەیشن بەیەکەوە لە سیستەمی ئەندڕۆید

ده‌ریا اسماعیل - ئه‌ندامی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیا
زۆرێک لە ئێمە ڕۆژانە بە شێوەیەکی بەردەوام  ئەپڵیکەیشنەکان دادەگرین و کاریان پێ دەکەین لەسەر مۆبایلە ھۆشمەندەکانمان، بێگومان مۆبایلی ھەریەک لە ئێمە کۆمەڵێک ئەپڵیکەیشن و یاری تێدایە کە دەمانەوێت باین سڕینەوە.
 ئەگەر بمانەوێت بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو ئەپڵیکەیشن و یاریانە بسڕینەوە پێویستە لەسەر مان دانە دانە ئەو ئەپڵیکەیشنانە بسڕینەوە ئەمەش پێویستی بەکاتێکی زیاترە بە تایبەت ئەگەر ژمارەی ئەپڵیکەیشنەکان زۆربێت.
لەم بابەتەی ماڵپەری کوردزۆن چەند ھەنگاوێکتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ ئەوەی بتوانن لە ڕێگایەوە کۆمەڵێک ئەپڵیکەیشن بەیەکەوە بسڕنەوە.
سەرەتا ئەپڵیکەیشنی google play دەکەینەوە دواتر دەچینە سەر بەشی  my app&game

پاشان کلیک لەسەر بەشی installed  دەکەین 

دواتر کلیک لەسەر بەشی storage  دەکەین و دەبینین ھەموو ئەپڵیکەیشن و یاریەکانی ناو مۆبایلەکانمان لەوێ ھەیە

دواتر نیشانەی ڕاست لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشن و یاریانە دەکەین کە دەمانەوێ بیان سرینەوە و پاشان کلیک لەسەر fr
ee up دەکەین




«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1672بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Apr 24 2019 2:32PM