»  جوانکاری

سوودەکانی شەب بۆ رووخسار و لەش

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
سوودەکانی شەب بۆ رووخسار و لەش 


شەب یا (Alum) بریتیە لە:  بەردێکی کریستاڵی کە زیاتر لە خوێ نزیکە،  بەڵام تامی جیاوازە و مادەی فۆسفات و پۆتاسیۆم لە خۆ دەگرێت و لە زۆرینەی دوکانی عەتارەکان دەست دەکەوێت و بە چەندین شێوە دەست دەکەێت و بۆ چەندین کاری جیاواز بەکار دێت، ھەندێک کەس بۆ چارەسەر برین بەکاری دیێنێت و ھەندێکی دیکە بۆ سپی کردنەوەی بن ھەنگڵ و ھەروەھا لە ھەندێک پیشەسازی جوانکاری بە کاردێت،  لەم بابەتەش تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکان شەب بۆ روخسار و لەش: 
لەناوبردنی رەشایەتی ناوچەی بن ھەنگڵ، چونکە ئەم ناوچەیە زۆرترین ئارەقە دەردەدات و بۆنێکی ناخۆشی ھەیە. 
بۆ پتەوکردنی پێست زۆر باشە بەتایبەتی بۆ ئەو ئافرەتانە پێستەیان شل دەبێت دوای منداڵ بوون و ھەروەھا بۆ ئەوانەی تەمەنیان گەورەبووە . 
نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی لەش، بە یەکێک لە چارەسەرە سروشتیەکان دادەندرێت بۆ نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی ئارەقەی لەش چونکە مادەی ھیدرۆکسیدی ئەلەمەنیۆم لە خۆ دەگرێت 
سپی کردنەوەی ددان و بەھێزکردنی پدوەکان و راگرتنی خوێنبەربوونی دوای ددان کێشان و ھەروەھا شەب بەکاردێت لە پیشەسازی دروست کردنی مەعجونی ددان . 
راگرتنی ھەندێک حاڵەتی خوێن بەربوون . 
لەناوبردنی مووی زیادەی لەش . 
نەھێشتنی دەنکە رەشەکانی سەر رووخسار و تێکەڵ کردنی لەگەڵ ئاوی گوڵ بۆ نەھێشتنی ئەم حاڵەتە. 
سەرچاوە | الموضوع 



«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2643بینین‌‌‌
2 ساڵ پێشتر - Jul 8 2019 12:02PM