»  ئاژەڵان

چەند زانیارییەک دەربارەی ئاژەڵی وەمبت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

چەند زانیارییەک دەربارەی ئاژەڵی وەمبت 


ئاژەڵ وەمبت یا دۆزەری گیا (Wombet) یەکێکە لە ئاژەڵە شیردەرەکان و زۆر شێوەی بە وورچ دەچێت و ددانەکانی تیژن و زۆربەی جۆرەکانی گیا دەخوات و ئەم جۆرە ئاژەڵە لەو جۆرە دارستانانە دەژیت کە خوڵەکەی لماوییە بەتایبەتی لە ناوچەکانی ئوسترالیا و دوور گەکانی دەوروبەری. 
چەند زانیارییەک لەسەر وەمبت . 
وەمبت لە لای ئاژەڵناسان بە ئامۆزای ئاژەڵی کوالا ناسراوە بەڵام ئەوەی وەمبت لە کوالا جیا دەکاتەوە ئەوەیە وەمبت ناتوانێت بەسەر دار بکەوێت بەڵکو زەوی کون دەکات و تونێلی فراوان لە ژێر زەوی دروست دەکات . ئەم کارەش بە ددانەکانی دەکات کە زۆر تیژن . 
وشەی وەمبات لە زمانی دانیشتوانی رەسەنی ئوسترالیا وەرگیراوە و بەمانای ئەو ئاژەڵە دێت کە چوار قاچی ھەیە و جەستەیەکی پڕی ھەیە و دوو قاچی بچووکی ھەیە و خاوەن ددانێکی تیژە. 
چەند راستیەکی دەربارەی ئاژەڵی وەمبت . 
ئاژەڵی وەمبت بە ئاژەڵێکی شەوانە دادەندرێت، چونکە زیاتر بە شەوان دەگەڕێت و بە رۆژ پاڵ دەکەوێت. 
وەمبت لە کاتی ئاوس بوونی یەک بێچووی دەبێت ئەویش لەنێوان  مانگی نیسان و تەمموز و بێچوەکە بۆ ماوەی شەش مانگ لە ژێر زەوی دەمێنێتەوە و دواتر دایکەکە لەگەڵ خۆی دەیباتە دەرەوە و فێری خواردنی خۆراکی دەکات. 
تونێلەکانی وەمبت تەڵەیەکی گەورەن بۆ ئەو سەگ و ئاژەڵانەی دەیانەوێت وەمبت راو بکەن، چونکە زۆر تەسکە و لەوانەیە لەناوی گیر بخۆن . 
ھەندێکجار ئەسپ و نەعامەش دەکەونە نێو تونێلەکانی وەمبت و قاچیان دەشکێت و مەترسی لە سەر ژیانیان دروست دەبێت. 
قەبارە و رەنگی وەمبت لە چینێک بۆ چینێکی دیکە جیاوازە ئەمەش بە پێی ئەو کەشەی تێیدا دەژین . 
دەکرێ وەمبت ماڵی بکرێت بەتایبەتی ئەگەر بە بچووکی دۆزیتەوە و خواردنت پێدا 
سەرچاوە | عالم الحیوانات 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1936بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jun 18 2019 12:41PM