»  ئۆتۆمبێل

چی دەکەیت گەر تایەی ئۆتۆمبێلەکەت لە رێگای خێرا تەقی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ٦٦% رووداوەکانی ھاتووچۆ کەلە ئەنجامی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلی روودەدات کاتێک شوفێر بە خێرایی ١٠٠کم لە یەک کاتژمێر لێدەخوڕێت ئەوا رووداوەکان زۆر مەترسیدار دەبن و بە گیان لەدەستدان کۆتایی دێت.
ھەروەھا لە توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە دەکرێت لەم حاڵەتانە خەڵک رزگاری بێت ئەگەر ھاتوو شوفێرەکە بە لێھاتوویی کارەکەی خۆی ئەنجامدا.

لەم بابەتەش ئەم شێوازانەتان بۆ دەخەینە روو کە چۆن دەتوانن لە لێخوڕینی خێرای ئۆتۆمبێل و تەقینی تایە چۆن ھەڵسوکەوت بکەن: 

بیھێنە پێش چاوی خۆت کە تۆ لە سەر رێگای خێرای و لەناو ئۆتۆمبێلەکەت و ئەندامانی خێزانەکەی خۆت لەگەڵدایە و بەخێرایی ١٢٠ کم لە یەک کاتژمێر شوفێری دەکەیت، لەم کاتەش دەنگی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلەکەت ھات.
لەم حاڵەتە بەشێوەیەکی غەریزەیی رەفتار دەکەیتو پێ لەسەر(ئیستوپ) برێک دادەنێیتن بەڵام لەم حاڵەتە ئۆتۆمبێلەکەت لە چوار دەوری خۆی دەسووڕێت و دوای چەند ساتێک ئۆتۆمبێلەکەت وەردەگەرێیت، ھەروەھا گەشتە خۆشەکە بە کارەسات کۆتایی دێت .
لە خودای گەورە داواکارم ھەموومان بپارێزیت لەم کارەساتانە.

بەڵام بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست لەم حاڵەتانە رەفتار بکەیت ئەوا پێویستە ئەم ھەنگاوانە بگریتە بەر:

ئامۆژگاری یەکەم: 
بەخێراییەکە گونجاو ئۆتۆمبێلەکەت لێبخوڕە، چونکە ھەرچەند شارەزا بیت لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ئەوا سنوورێکی فیزیایی ھەیە گەر بەزاندت ئەوا ئەستەمە کۆنترۆلی ئۆتۆمبێلەکەت بکەیت. 

ئامۆژگاری دووەم : 
گەر ھاتوو لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل تایەت تەقی ئەوا پێویستە ھێمن و لەسەرخۆی بیت و بەھەردوو دەستەکانت و بەھێزەوە سووکان بگریت. 

ئامۆژگاری سێیەم : 
لەھەمووی گرنگتر ئەوەیە قاچەکانت دوور بخەیتەوە لە برێک(ئیستۆپ) و بەھیچ شێوەیەک پاڵەپەستۆی نەخەیتە سەەر . 

ئامۆژگاری چوارەم : 
لەسەر ئاڕاستەی خۆت بمێننەوە و لەسەر رێگە مەچووە دەرەوە، تا پێت دەکرێت لە ئاڕاستەی خۆت بە شێوەیەک ھێمن لێبخوڕە.

ئامۆژگاری پێنجەم : 
ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە گێر عادی بوو، ئەوا گێڕەکە کەم کەوە بۆ کەمترین گێڕ بەڵام دەبێت دڵنیابی کەوا تۆ کۆنترۆلی ئۆتۆمبێلەکەت کردووە . 
بەڵام ئەگەر ھاتوو ئۆتۆمبێلەکە گێر ئۆتۆماتیک بوو ئەوا ئۆتۆمبێلەکە بەخۆی ئەم کارە دەکات. 

ئامۆژگاری شەشەم : 
خەمی بڕێکت نەبێت، چونکە ئەو راکێشانەی لە ئەنجامی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلکەکەت دروست بووە ئەوا خێرایی ئۆتۆمبێلەکە کەم دەکاتەوە.

ئامۆژگاری حەفتەم : 
کاتێک خێرایی ئۆتۆمبێلەکەت دابەزی بۆ خوار ٥٠کم لەیەک کاتژمێر ئەوا دەتوانی پاڵەپەستۆ بخەیتەوە سەر بڕێک بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەت راوەستێت.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3526بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Feb 14 2020 11:08PM
12