شوفێری بەرێز ئایا دەزانی تایەی ئۆتۆمبێلەکەت ماوەی بەسەرچوونی ھەیە و لەرۆژێکی دیاریکراوە ئێکسپایەر دەبێت.
لەم بابەتەدا تیشک دەخەینە سەر ئەو زانیارییانەی لەسەر لێواری تایە نووسراوە .
بەرواری دروست بونی تایە :
هەر تایەک کە دەیکڕیت کارگەی بەرهەم هێنان ساڵ و هەفتەی بەرهەم هێنان لەسەر تایەکە دەنوسرێت بۆ ئەوەی بەر لە ماوە ئێکسپایەر بونی شۆفێر تایەکە بگۆڕێت .
بەم شێوازە بەرواری بەرهەم هێنانی تایە لەسەر لیواری تایە دەنوسرێت :
بۆ نموونە ئەگەر بینیت نووسراوە (١٤١٥) واتا ئەم تایەیە لە لە ھەفتەی چواردەھەمی ساڵی ٢٠١٥ دروست کراوە و ماوەی بەسەرچوونی لەنێوان دوو تا سێ ساڵە دوای بەکارهێنان و ٤ بۆ ٦ ساڵە گەر بە کۆگاکردنێکی باش هەڵگیرا بێت.
هەر تایەیەک کە دەیکڕیت پیتێکی ئینگلیزی لە تەنیشت قیاسی تایەکەدا نوسراوە ئەو پیتانەش مانای ئەندازە و توانای خێرا رۆیشتنی تایەکە دەدەن کە بەم شێوەیەیە :
بۆنموونە پیتی (L) بەمانای خێرایی ١٢٠ کم لە یەک کاتژمێر دێت .
و پیتی (M) بەمانای ١٣٠ کم لە یەک کاتژمێر دێت.
و پیتی (N) بە مانای ١٤٠ کم دێت لە یەک کاتژمێر.
و پیتی (P) بە مانای ١٦٠ کم دێت لە یەک کاتژمێر.
و پیتی (Q) بە مانای ١٧٠ کم دێت لە یەک کاتژمێر .
و پیتی (R) بە مانای ١٨٠ کم دێت لە یەک کاتژمێر.
و پیتی (H) بەمانای ٢٠٠ کم بەسەرەوە دێت لە یەک کاتژمێر.
ئەوەی جێگەی داخەی زۆرینەی ئەوانەی تایەی ئۆتۆمبێل دەکڕن ئەو زانیارییانە نازانن و زانیاری تەواویان نییە، ھەندێک جاریش خاوەن دوکانەکانیش ئەم زانیارییانەیان نییە.
بۆ نموونەی ئەگەر نووسرابوو (3717 H) واتا ئەو تایەیە لە ھەفتەی ٣٧ ھەمی ساڵی ٢٠١٧ دروست کراوە و دەتوانی تا خێرایی ٢٠٠ بەسەرەوە ئۆتۆمبێلەکەت بەم جۆرە تایە لێبخوڕی.