»  تەندروستی

زیانەکانی خواردنی ساوار

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەگەڵ ئەوەی ساوار سوودێکی یەکجار زۆری ھەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەندێک مرۆڤ ھەی ەپێویستە لەسەری وریا بێت لە خواردنی ساوار چونکە لەوانەیە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دروست بکات ئەمەش لەبەر چەند ھۆکارێک کە بریتین لە :

١.ھەستیاری لە گەنم یا ھەستیاری گلۆتین: 
ھەندێک کەس ھەستیارییان(حەساسیە) هەیە لەبەرامبەر گەنم و بەرھەمەکانی یا خود پرۆتینی گلۆتین بەشێوەیەکی گشتی و ئەمەش دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی چەند نیشانەیەک وەک ماندووێتی و خراپی ھەرس و ئازاری جومگەکانن لەبەر ئەمە ئەوانەی ھەستیارن لەبەرامبەر ئەو مادانە پێویستە دوور بکەونەوە لە خواردنی ساوار چونکە مادەی گلۆتینی تێدایە. 

٢.ئەوانەی قۆلۆنی عەسەبیان ھەیە: 
ئەوانەی قۆلۆنیان ھەیە دەبێت وریا بن لە کاتی خواردنی ساوار چونکە دانەوێلە و بەرھەمەکانی رێژەیەکی زۆر لە کاربۆھیدرات لە خۆ دەگرن و ئەمەش چەند نیشانەیەک لەلای ئەو کەسانە دروست دەکات کە نەخۆشی قۆلۆنیان ھەیە.

٣.ئاوسانی رەتج: 
ھەندێک حاڵەتی تەندروستی پێویستی بەوە ھەیە مرۆڤەکە لە خواردنی مادە ریشالیەکان دوور بکەوێتەوە لەوانەش ئەوانەی ئاوسانیان لەناو ریخۆلەکان ھەیە کە پێی دەگوترێت ئاوسانی رەتج .


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
6184بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 20 2022 3:56PM