»  راپۆرت

راپۆرتێک دەربارەی ڤیتامین B5

شوان عبدالله - وه‌رگێران و ئاماده‌كاری بابه‌ت
ڤیتامین B5: ناسراوە بە ترشی پانتۆسێنیک (panto thenik asid) یەکێکە لە کۆمەڵەی ڤیتامین(B) و لە ئاودا دەتوێتەوە. ئەم ڤیتامینە دوو گرنگی سەرەکی ھەیە یەکەمیان لە فەرمانی گلاندی ئەدرینالی سەر گورچیلەکان و کۆئەندامی دەماردا. و ھەروەھا ڤیتامین (B5) گرنگی ھەیە لە کرداری میتاپۆلیزمی پرۆتین و کاربۆھیدرات و چەوریەکاندا. گرنگە بۆ تەندروستی پێست و چالاکی چەندین ئەنزیم لە لەشدا. 

* لە کام خۆراک دەست دەکەوێت 
١- خواردنە دەرییایەکان بە تاییبەتی (کاڤیار) کە ٤٨٪ ڤیتامین B5 تێدایە.
٢- بەرھەمە ئاژەڵیەکان، بەتایبەتی شیر و بەرھەمەکانی شیر.
٣- ھێلکە، بەتایبەتی زەردێنەکەی ٥٪ ڤیتامینەکەی لە خۆگرتووە. 
٤- پاقلەمەنیەکان بەھەموو شێوەکانیەوە، بەتاییبەتی (نیســک).
٥- دانەوێلە، بەتاییبەتی شۆفان و گەنم و جۆ.
٦- سەوزەواتە گەڵایەکان وەک قەرنابیت و کەلەم و سپێناخ.
٧- ماســـــی، بەتاییبەتی ماسی ئاوی سارد، ماســـــــی سەلەمۆن
٨- میوە، بەتاییبەتی ئەڤۆکادۆ
٩- گۆشتی سوور
١٠- خومرە بەتاییبەتی خومرەی نان

* کارە سەرەکیەکانی 
١- گۆرینی خۆراک بۆ ووزە.
٢- راگرتنی رێژەی شەکر لەخوێندا.
٣- نە ھێشتنی چەوری خراپ.
٤- نەھێشتنی پاڵەپەستۆی بەرزی خوێن.
٥- رێگرە لەبەردەم تورەی و ئازار، وە رێگرە لە بەرامبەر شکستی دڵ.

* نیشانەکانی کەم بوونی 
١- سوتانەوەی قاچەکان (پێیەکان).
٢- ئارەقەکردن (ماندووبوون) و سەرئێشە.
٣- تووشبوون بە ھەڵاوسانی جومگەکان (رۆماتویدی) کە یەکێکە لە ھەڵئاوسانی رۆماتیزمی.
٤- قاچەکان رەق دەبن و لێدانی دڵ لاواز دەکات.
٥- دەبێتە ھۆی کەمی ھۆرمۆنات و خروشت لە سەرووی گورچیلەکان (الغدة الکظریة - کە غدەیەکە دەکەوێتە سەر گورچیلەکان، ھەر گورچیلەیەک دانەیەکی لەسەرە، وە ھەرشتێک بەرھەم بھێنێت راستەوخۆ دەچێتە نێو رێرەوی خوێن بەبێ بوونی ھیچ کەنالێک).

سودەکانی 
١- ڤیتامین B5 ھیلاکی و فشاری دەرونی کەم دەکاتەوە.
٢- ڤیتامین B5 ھیمۆگڵۆبین لە لەشدا رێک دەخات و ئەگەری تووش بوون بە کەمی ئاسن و خوێن کەم دەکاتەوە.
٣- یارمەتی ماسولکەکانی دڵ دەدات تا بەباشی فەرمانەکان جێبەجێ بکات، وە رێژەی کۆڵسترۆڵ و پەستانی خوێن رێک دەخات.
٤- یارمەتی قژ و پێست دەدات تا بە تەندروست بمێنەوە، وە پیربوونی پێست دوادەخات. 
٥- ڤیتامین B5  رێژەی خرۆکە سپیەکان لەخوێندا زیاد دەکات، بەمەش سیستەمی بەرگری لەش بەھێز دەبێت.
٦- ئەم ڤیتامینە یارمەتی دەرە لە ھێشتنەوەی کەسەکە بەچالاکی بە درێژای رۆژەکە بۆیە وەرزشوانان زیاتر پێویستیان بەم ڤیتامینەیە.


سەرچاوە: بەشێوەیەکی گشی (الموضوع)
پێداچوونەوەی زانیاریەکان: ستافی کوردزۆن


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3669بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Dec 22 2018 2:54PM
12