»  زۆنی زانیاری

وشەی قوزەلقورت مانای چییە ؟!

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
رۆژانە خەڵکانێک ئەم دەستەواژەیە بەکار دەھێنن وەک گوزارشتێک لەکاتی دەربڕین لە کاتی توڕەبوون بەرامبەر بە شتێک، بەڵام ئایا دەزانی ئەم وشەیە لەچییەوە ھاتووە؟! . 

وشەی قوزەلقورت، وشەیەکی تورکییە لە دوو وشەی پێک دێت بە مانای (گورگی سوور)، ئەم گورگە لە دڕەندەترین جۆرەکانی ئاژەڵە و کاتێک ھێرش دەکاتە سەر مرۆڤ سکی مرۆڤ دەخوات، ھەروەھا کاتێک مرۆڤ دەگرێت ھیج بەزەیەکی نییە و بەشێوەیەکی دڕندانە دەیکوژێت و لەسەرەتا بە سکی دەست پێدەکات و ئینجا سەرووی سکی مرۆڤەکە و دواتر دڵی مرۆڤ دەخوات . 

لەبەر ئەمە عەرەبە دێرینەکان ئەگەر نزایان لەکەسێک بکردبا ئەوا پێیان دەگووت (قوزەلقورت) واتا گورگێکی سوور بتخوات .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
17767بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Jan 18 2021 2:11PM