»  زۆنی زانیاری

چەند زانیارییەکی سەیری وڵاتی ھیندستان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ھیندستان بە زەوی سەیر و سەمەرەکان بەناوبانگە، ئەمەش تەنھا لە داب و نەریتەکان خۆی نابینێتەوە، بەڵکو چەند راستیەکی سەرنج راکێشیشی ھەیە لەوانەش :

ھەوای شاری نیودەلھی پیسترین ئاووھەوایە لە ھەموو جیھان . 
بە ھۆی رووداوەکانی ھاتووچۆ لە ھەر ٣ خولەکێک کەسێک لە ھیندستان گیان لەدەست دەدات . 
رێژەی خۆ کوشتن لە ھیندستان یەکجار زۆرە بە شێوەیەک لە ساڵی ٢٠١٢ لە یەک رۆژدا ٣٧١ کەس خۆیان دەکوشت. 
لە ھندستان ٢٥ پیاوی دەوڵەمەندی گەورە ھەیە کە کۆی سامانەکانیان دەگاتە زیاتر لە ١٧٤ ملیار دۆلار. 
زۆرینەی زەوی ھیندستان بە دەست بیابان بوون دەناڵێنێت، تا ئێتستاش رێژەی ٢٥ % خاکەکەی بووتە بیابان.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3412بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 20 2022 3:50PM