»  تەندروستی

سوودە ناوازەکانی نیسک

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
نیسک لەگەڵ ئەوەی خواردنێکی سووک و خۆشە چەندین سوودی گرنگیشی بۆ لەشی مرۆڤ ھەیە لەوانە:
ھێزی بەرگری لەش بەھێز دەکات و دەیپارێیزی لەھەندێک نەخۆشی وەک ھەڵامەت بەتایبەتی لە وەرزی زستان. 
پارێزگاری لە تەندروستی ئێسک دەکات و بەھێزی دەکات و دەیپارێزی لە لاوازی . 
ددانی مرۆڤ بەھێز دەکات و رێگری لە کلۆربوون دەکات و پدووی مرۆڤ دەپارێزێت لە ئاوسان . 
پارێزگاری لە دڵی مرۆڤ دەکات و رێگری لە جەڵتە دەکات . 
نیسک کار دەکات لەسەر بەھێزکردن و چالاککردنی کۆئەندامی دەمار چونکە ڤیتامین  بی لە خۆ دەگرێت. 
نیسک یارمەتیدەرە بۆ ئاسانکردنی کرداری ھەرس. 
ھێزێکی زۆر بە ئافرەتی دووگیان دەبەخشێت و پارێزگاری لە کۆرپەلەی ناو سکی دەکات . 
وات لێدەکات ھەست بە تێربوون بکەیت و ئەمەش زۆرباشە بۆ دابەزاندنی کێش. 
نیسک چارەسەری کەم خوێنی دەکات، چونکە توخمی ئاسن لە خۆ دەگرێت . 
نیسک یارمەتیدەرە بۆ دەرکردنی ژەھری ناو لەش . 
نیسک وا دەکات مرۆڤ میزی زیاتر بکات ئەمەش بۆ گوریچلەکان باشە. 
نیسک پارێزگاری لە ھێزی چاو دەکات . 
نیسک پێستی مرۆڤ دەپارێزێت و پیربوون دوادەخات چونکە ڤیتامین ئەی لە خۆ دەگرێت . 
نیسک رێگری لە قەبزی دەکات و مرۆڤ دەپارێزێت لە ھەرسی خراپ. 

سەرچاوە | الموضوع 


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
5333بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Oct 26 2022 12:51PM