»  کارگێڕی

چۆن بڕیارێکی راست و دروست دەدەیت !

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ھەندێک جار مرۆڤ رووبەروی ھەندێک کێشە دەبێتەوە کە پێویست دەکات لەسەری بڕیارێکی خێرا و دروست بدات، بۆ ئەم مەبەستەش دەکرێت سوود لە خاڵانە وەربگریت :

ھەست کردن : لەم حاڵەتە پێویستە مرۆڤ بە خێرایی لە حاڵەتەکە بگات، بێ ئەوەی زۆر بیر بکاتەوە و شیکردنەوەی بۆ بکات . 
دووربینی : مرۆڤ دەبێت لەھەندێک حاڵەت دووربین بێت و پێشبینی حاڵەتەکان بکات پێش ئەوەی رووبدات، واتا خوێندنەوەی پێش وەختەی بۆ رووداوەکە ھەبێت . 
بیرکردنەوەی رەخنەگرانە: لەم حاڵەتە مرۆڤ دەبێت بە چاوێکی رەخنەگرانە سەیری بابەتەکە بکات بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی لۆژیکی بڕیار بدات و دەبێت بزانێت چوون رووداوەکان بەیەکەوە گرێ دەدات. 
زیرەکی سۆزداری : مرۆڤ بۆ ئەوەی بڕیارێکی راست و دروست بدات پێویستە لەسەری توانای و خوێندنەوەی ھەبێت بۆ لایەنی سۆزداری کەسانی بەرامبەری، و ئەم لایەنەش بقۆزێتەوە بۆ بڕیاردان. 
دان بەخۆ داگرتن: مرۆڤ بۆ ئەوەی بڕیارێکی دروست بدات پێویستە لەسەری کۆنترۆلی لایەنی سۆزداری خۆی بکات و بەدوای ھەوەسی خۆی نەکەوێت، پێویستە لە بڕیارەکانیدا لایەنی عەقڵی سەنگی مەحەک بێت بۆ ئەوەی بڕیارێکی راست و دروست بدات.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4771بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Sep 27 2018 2:57PM