باینجان یەکێکە لە خۆراکە سەرەکییەکان بەتایبەت لەوەرزی ھاوین و باینجا لە رووی قەبارە و رەنگەوە لە شوێنێک لەگەڵ شوێنێکی دیکە جیاوازی ھەیە و چەندین ڤیتامین لە خۆیەوە دەگرێت بەتیبەتی ڤیتامین (ب ١) کە مادەی سیامین لەخۆیەوە دەگرێت و یارمەتیدەرێکی بەھێزە بۆ کۆئەندامی دەمار و ھاوسەنگی لە نێوان دەمارەکان و ماسولکەکان دروست دەکات و ھەروەھا سیامین یارمەتیدەرە بۆ شیبونەوەی شەکر لەناو لەش و پارێزگاری لە خانەکانی دەمار دەکات .
چۆنیەتی کوڵاندنی باینجان
ئامادەکردنی ترشی باینجانی تورکی :
پێکھاتەکان :
• یەک باینجان .
• یەک سەلکە پیازی مام ناوەند و بە باشی وورد کرابێت .
• دووسەد گرام گۆشتی وورد کراو.
• یەک پارچە بیبەری تیژی سوور و بە باشی وورد کراو بێت .
• دوو پارچە سیر کە کەرت کرابێت .
• یەک پارچە بیبەری زەرد، کە کەرت کرابێت بە شێوەی بچووک .
• دوو لاچک پیازی سەوز کە کەرت کرابێت بۆ پارچە پارچە .
• یەک کەوچک مەعجونی تەماتە بتاوێندرێتەوە لەناو نیو کوپ ئاو.
• یەک سەلک تەماتە، با دانەیەکی گەورە بێت و وورد کرابێت .
• نیو کوپ زەیتی زەیتون .
• یەک کەوچک بەھاراتی تێکەڵاو .
• یەک مشت خوێ.
چۆنیەتی ئامادەکردنی :
• باینجانەکە سپی دەکەین و دەیکەینە چەند پارچەیەک و لەناو ئاوی دادەنێین بۆ ماوەی سی خولەک دواتر ووشکی دەکەینەوە .
• ئینجا پارچە یباینجانەکان سوور دەکەینەوە لەناو زەیت و دوای ئەوەی سورکراوە لەسەر کاغەزێکی تایبەتی دادەنێین بۆ ئەوەی زەیتەکە بمژێت .
• گۆشتەکە لەگەڵ پیازەکە و سیرەکە لەناو مەقلەیەک دادەنێت و تێکەڵی دەکەیت تا نەرم دەبێت و ئاوی گۆشتەکە ووشک دەبێت .
• ئینجا تەماتەکە ووردکراوەکە لەگەڵ خوێ و بەھارات و مەعجونی تەماتەکە تێکەڵ دەکرێت، ئینجا بیبەرە سەوز و زەردەکەی تێکەڵ دەکرێت ئینجا پیازەکەی بۆ زیاد دەکرێت بۆ ماوەی پێنج خولەک ئەم پێکھاتەیە دەکوڵێندرێت .
• پارچە باینجانەکە ئامادە دەکەین و لەسەر سینیەک دادەنێین و ئینجا تێکەڵەی گۆشتەکەی لەسەر دادەنێین و ئینجا کوپێک ئاوی لەسەر دەکەین و ئینجا دەیکوڵینین بۆ ماوەی ١٥ خولەک ئینجا ئامادە دەبێت بۆ خواردن لەگەڵ برنج یان هەر خوانێکی تر کە حەزی پێ بکەیت .
سەرچاوە | الموضوع