»  زۆنی زانیاری

دوای ئەوەی فەیسبووک کاری پێنەدا، توانی وەتساپ دروست بکات!

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٠٩ کەسێک بەناوی (براین ئاکتۆن) تویتێکی لە پێگەی تویتەر نووسی کە فەیسبووک رەتی کردۆتەوە کارێکی پێبدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دڵخۆشە کە پەیوەندی لەگەڵیان بەردەوام دەبێت و چاوەڕێ دەکات لە دوارۆژ سەرکێشیەکی باشتر لە ژیانی خۆی ئەنجام بدات. 
لەم کاتانە براین لەگەڵ ھاورێیەکی بەناوی (جان کۆم) خەریکی دیزاینکردنی ئەپێک (تتبیق) بوون بە ناوی (واتساپ) بەڵام لەو کاتدا زۆر خراپ بوو، بۆیە جان کۆر لە بیرۆکەکەی بێ ئومێد بوو، وە ھەوڵیدا بیر لەوە بکاتەوە کە کارێک لە شوێنێکی دیکە بدۆزێتەوە، بەڵام پێداگیری کرد لەسەر کارەکەی تا توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت، ئەوەبوو پرۆگرامەکەی سەرکەوتنی بەدەستھێنا. 
لەساڵی ٢٠١٤ براین و ھاوبەشەکەی پرۆگرامی واتساپ یان بە ملیارەھا دۆلار فرۆشتە کۆمپانیای فەیس بوک کە پێشتر رەتیکردبووە کار بە براین بدەن. 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1773بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Jan 18 2021 2:13PM