»  کارگێڕی

چۆنیەتی لە ناوبردنی ھێزی نێگەتیڤانەی دەوروبەرت: تێرامان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
توێژینەوەکانی دەریانخستووە کە مێشک ئەندامێکی نەرمە، و مێشک لەگەڵ تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاری بەسەر دادێت و شێوەی دەگۆڕێت بەشێوەیەکی بەرچاو، تێرامان بەتایبەتی کاتێک تیشک دەخەیتە لایەنی ھزری وامان لێدەکات ھەست بکەین ئێمە لە کاتی ئێستا دەژین، تێرامان وامان لێدەکات دان بە ژیانی ئێستامان دابنێین و ئاشتیەکی ناوخۆی لەگەڵ خودی خۆمان بەدەست بھێنین، تێرامان وامان لێناکات بیر لە رابردوو بکەینەوە یاخود پێشبینی داھاتوو بکەین کە ھێشتا رووی نەداوە، بەمانایەکی دیکە ھیچ شتێک جێگەی دڵەراوکێی نییە و ھیچ شتێک پێویستی بە ھێزی نێگەتیڤانە نییە، وه‌ چوارده‌وریشمان كاریگه‌ری نه‌رێنیان نابێت له‌سه‌رمان، تێرامان وات لێدەکات ھێمن و ئاشتی خواز بیت، ھزر پێویستی بە راھێنان ھەیە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ژیان بکات.

«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3272بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Jul 5 2018 4:58PM