»  کورتەچیرۆک

سوتانی کێلگەکەم بۆ ئێوە!

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (وه‌رگێر)
گەنجێک لەسەر لوتکەی گردێک بەرامبەر دەریا وەستا تاوەکو ھەوایەکی پاک ھەڵمژێت، سەیری کێڵگە برنجەکەی دەکرد کە کاتی دوورینەوەی ھاتووە، دڵی خۆش بوو، چونکە بەداھاتەکەی ھاوسەرگیری دەکات. 
لەناکاو ھەستی بە لە رزینێک کرد، بینی لافاوێک لە دەریاوە بەرێوەیە، لەژێر گردەکەش گوندێکی بچوک ھەبوو، کە خاوەنەکانیان جوتیاری ھەژار بوون و تەنھا ئەو کوخانەیان ھەبوو تاوەکو ژیانی تێدا ئەنجام بدەن! 
گەنجەکە ئەوەندە ماوەی نەبوو تاوەکو بچێت لەناو گوندەکە خەڵک ئاگادار بکاتەوە، بۆیە بەھەموو ھێزی ھاواری کرد، بەڵام کەس گوێبیستی نەبوو! 
گەنجەکە ھەڵسا بە سوتاندنی کێلگەکەی، تاوەکو خەڵکەکە بیبینن بێن بۆ رزگار کردنی کێڵگەکانیان، ئەم پلانەی سەری گرت، ئەمیش جووە سەر رێگای خەڵکەکە، تاوەکو باسەکەیان پێ بڵێت.

خەڵکەکە کە بەمەیان زانی خێرا چوون منداڵەکانیان و ھەندێک مەوادی پێویستی ساددەیان ھێناو لە لافاوەکە رزگاریان بوو. 
گەنجەکە لەم ساڵەدا نەی توانی ھاوسەرگیری بکات، وە نەیتوانی قەرزەکانی بداتەوە، وە نەیتوانی ئەو جلەی پەیمانی بەخوشکە بچوکەکەی دابوو بۆی بکڕێت، وە نەیتوانی دایکی ببات بۆ نەخۆشخانە تاوەکو چارەسەری رۆمانتیزمی بۆ بکات!
بەڵام توانی خەڵکی گوندەکەی رزگار بکات.
وە کردیانە بەرپرسی خۆیان، چونکە لێھاتووی خۆی سەڵماند بوو. 
پەند/ زۆرجار بەباشە کارێک دەکەیت وە مەبەستت ھیچ نیە، وە زیان لەخۆت دەدەیت! بەڵام زۆر باشتر بەدەست دەھێنیتەوە، کە لەوانەیە ھەر بیرت لێنەکردبێتەوە. 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4798بینین‌‌‌
6 مانگ پێشتر - Jun 1 2021 3:52PM