»  گفتوگۆ

کاریگەریە خراپەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر منداڵ

کوردزۆن
سەرەڕای کاریگەرییە باشەکانی تەکنەلۆجیا بۆ پێشکەوتن و بەدیارکەوتنی تواناکانی منداڵ ئەوا ھەندێ کاریگەری زۆر خراپیشی ھەیە ئەگەر ھاتوو بەشێوەیەکی خراپ بەکاری بھێنین، وە ئەم کاریگەرانەش: 
کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر بیرەوەری (ژاکرە) منداڵ بۆ ماوەیەکی درێژ، ئەو کاتە منداڵ زیاتر پشت بەو ئامێرە ھاوچەرخانە دەبەستێت بۆ بیرکەوتنەوەی شتەکانیان دەبێتە ھۆی تەمبەڵی مێشک یان راھێنان بە مێشک ناکات ھەروەھا زۆر دانیشتن لەبەرامبەر ئامێرە زیرەکەکان دەبێتە ھۆی فشار خستنە سەر مێشک.

کاتێک منداڵ تووشی ئالودە (إدمان) بوون دەبێ بەو ئامێرانە منداڵەکە گۆشەگیر دەبێ و حەز بە جودایی دەکات و تووشی ئاست تەنگی دەبێت لە خۆگونجاندن و ڕەفتار کردن لەگەڵ دەورووبەری، بۆیە منداڵەکە بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بەو ئامێرانە دەبەستێت بۆ بەسەر بردنی کاتەکانی، لەوانەشە ببێتە ھۆی توشبوون بە ئۆتیزم.

بەھۆی ئەم ئامێرە زیرەکانە منداڵ تووشی زۆر نەخۆشی دەبێت  وەکو شێرپەنجە، دەمارگیری، ماندوویەتی و شەکەتی و سەرئێشە (ژانەسەر) بەھۆی تیشکدانەوەی ئامێرەکان، ھەروەھا بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر چاو ھەیە منداڵ ھەست بە کەم بینین و ووشکبوونەوەی چاو دەکات، زۆر دانیشتن لە پێش ئەم ئامێرانە دەبێتە ھۆی دروست بوونی ئازار لە مل و شانەکان بەھۆی نووشتانەوەی (چەمانەوەی) بەردەوامی مل بۆ پێشەوە.

دەبێتە ھۆی توشبوون بە قەڵەوی لە ئەنجامی تەمەڵی و ناچاڵاکی و جووڵانەوەی کەم، و بەردەوام دانیشتنی منداڵ لە پێش ئەو ئامێرانە و خواردنی شیرنەمەنی و خۆراک بەبێ ھیچ ھەوڵدان و ماندووبوونێک.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
8599بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Feb 2 2018 7:59PM