»  گفتوگۆ

کاریگەرییە ئەرێنیەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر منداڵ

کوردزۆن
منداڵ تەمەنێکی دیاری کراوی ھەیە کە بەردەوام لاشە و ھزری (فکری) گەشە دەکات، تەکنەلۆجیا دەتوانێت لە ڕێگای ئامێری جۆراوجۆرەوە یارمەتی ھزری منداڵ بدات ئەگەر ھاتوو ئەو ئامێرانە بە وریایی بەکاربھێندرێت، نابێت منداڵ بۆ ماوەیەکی درێژ بەدیار ئەو ئامێرانەوە بێت، پێویستە دایک و باوکەکان چاودێری منداڵەکانیان بکەن کە چۆن ئەو ئامێرانە بەکار دەھێنن، ھەوڵ بدەن منداڵەکانیان ڕێنمونی بکەن بۆ بەرنامەی زانستی و ئەو بەرنامانەی کە توانایان زیاد دەکات.
ھەروەھا ئەو ئامێرانە دەتوانن زانیاری دابین بکەن بۆ منداڵ لە ھەرکاتێک بیەوێت، 
کاتێک کە زانیارێکی ویست یان وەڵامی پرسیارێکی دیاریکراو بوێ ئەوا دەتوانن ئەو ئامێرە پێشکەوتووانە بەکاربھێنن، بەم جۆرە پرۆسەی فێربوونی ئاسایی  باشتر دەبێ نەوەکو قوتابی چاوەروان بکات بۆ ڕۆژی دواتر پرسیار لە مامۆستا بکات دەربارەی ئەوەی کە دەیەوێت یان نایزانێت.
ئەو ئامێرانە بە رێگایەکی جێگیر مامەڵە لەگەڵ منداڵ دەکەن بۆیە ھیچ کاریگەرییەکی دەروونی لەسەر منداڵ دروست ناکات، بەڵام لە پەروەردە کردنی ئاسایی لەوانەیە ھەندێک مامۆستا باش نەبن لە وانە ووتنەوە و فێرکردن لە وانەشە ھەندێک منداڵ بترسێت لە مامۆستا یان رقی لێ بێتەوە.
لەگەڵ ئەمەش تەکنەلۆژیا زیانی زۆرە کە لە بابەتی داھاتوو باس لە کاریگەریە خراپەکانی تەکنەلۆژیا لەسەر منداڵ دەکەین.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
6492بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Feb 9 2018 4:57PM