»  گفتوگۆ

منداڵی گەورە زیرەکترینە له‌ خێزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
بەشێوەیەکی گشتی منداڵی گەورە یا کوڕی گەورە لە منداڵەکانی دیکە زیرەکتر دەبێت، ئەمەش بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی (ئەدنبەرە)ی ئۆسکتەلەندا ئەنجامدراوە کە بە یارمەتی زانکۆیەکی ئوسترالی توێژینەوەکە ئەنجامدرا. 
توێژینەوەکە لەسەر پێنج ھەزار منداڵ ئەنجامدرا و دەرکەوت ئەو منداڵانەی گەورەی ماڵەوەن لە رووی چالاکی ھزری و جەستەیی زیرەکترن، توێژەران پێیان وایە ئەم حاڵەتە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە منداڵی گەورەی ماڵەوە زیاتر رووبەرووی رکابەری دەبێتەوە بەبەراورد بە خوشک و برا بچووکەکانی.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3771بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Nov 3 2017 10:09AM