»  گفتوگۆ

رێگاکانی سزادانی منداڵ لەکاتی ھەڵەکردندا

کوردزۆن
بەکارھێنانی ڕێگای قەدەغەکردن (بێ بەش کردن) ، بێ بەش کردن لەخەرج کردنی کەسی بۆماوەی ڕۆژێک یان زیاتر، یان بێ بەش کردنی لەو یارییەی کەخۆشەویستە لەلای.
پێ سپاردنی ئەرکێک لەکارەکانی مالەوە وەکو سزایەک، لەو کارانەش فڕێدانی خۆل و خاشاک بۆ شۆێنکی دیاریکراو.
دوور کەوتنەوە لێی و قسەنەکردن لەگەڵی بۆماوەی چەند کاتژمێرک یان ڕۆژێکی تەواو، بەم جۆرە منداڵەکە بەردەوام بیر دەکاتەوە چۆن وابکات دایک و باوکی قسەی لەگەڵ بکەنەوە، چۆن داوای لێبوردن بکات، ئەگەر ھاتوو ماوەیەک بەسەر سزاکەدا رۆیشت و داوای لێبوردنی نەکرد پیویستە دایک و باوکی لەگەڵ مندالەکە دابنیشن و قسەی لەگەڵ بکەن سەبارەت بەو ھەڵەیەی کە کردوویەتی ، وەکاریگەریە خراپەکانی تێبگەینن لەسەر خۆی و لەسەر مالەوە، بەشێوەیکی تەواو.
پێدانی دیاری و یاری مندال ئەگەر کارێکی باشی کرد، بەم شێوەیە کارە باشەکانی زیاد دەکات و دوور دەکەوێتەو لەکاری ھەلەو ئازار بەخش.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
6361بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Nov 9 2017 9:08PM