»  گفتوگۆ

ئازادکردنی ئافرەت لە سروشتی خۆی! (په‌ره‌ی یه‌كه‌م)

کوردزۆن
ئافرەت بە سروشتی خۆی رازی بوو، ھەروەھا رۆڵەکانی خۆی لە ژیان دەگێڕا تا دوای ناوەراستی سەدەی بیستەم.
لەم کاتانە چەند بانگەوازێک بڵاوبووەوه‌ بۆ ئازادکردنی ئافرەت، چەندین تێکۆشەری ئافرەت پەیدابوون کە دروشمیان بەرزکردبووە و دەیانگوت (ئافرەت وەکو پیاوە).
ئافرەت ھاتە دەرەوە بۆ کارکردن، کە دەگەڕاوە ماڵەوەش ماندووبوون و ھیلاکی پێوە دیاربوو، ھەروەھا داوای بەشی خۆی لە ئیسراحەت دەکرد.
وەک پیاوان پانتۆڵی لەبەر کرد، قژی وەک ئەوان کورت کردەوە، لە رێگاکان بە ئۆتۆمۆبێل هاتوچۆی دەکرد، لە نووسینگەکانی دامەزراندنیش بە سی ڤی کانیان ململانێی پیاوانیان دەکرد، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ماڵەوە و بڵێت "تۆ ھیچ فەزلێکت لەسەر من نییە".
حەوا ھەستی بەوە نەدەکرد کە تەنھا بۆتە قوربانیەک بۆ پیسی و گەندەڵی ھەندێک پیاو، ئەوەی بە ئازادی دادەنێت تەنھا تەڵەیەکە بۆی داندراوە، ئافرەتەکە تێیکەوتووە بەھۆی ھەندێک دروشمی بریقەدار وەک (ئافرەت وەک پیاوە).
بەڵێ... پیاو پاڵی نا بۆ ئەوەی واز لە سروشتی خۆی بھێنێت و لەگەڵی دابەزێت بۆ گۆڕەپانی ماندووبوون و کارکردن، ئەوەی سەرنجی بزووتنەوەی ئازادایخوازی ئافرەتان بدات، دەبینێت زۆربەی دامەزرێنەرانی ئەو بزووتنەوانە پیاو بوون!
ئێستاش، دوای نیو سەدە، زۆرێک لە کچانی حەوا ئاگاداربوونەوە لەو تەڵەی تێیکەوتوون کە وای لێکردن واز لە سروشتی خۆیان بھێنن، ھەوڵەکانیشیان دەست پێکرد بۆ گەڕاندنەوەی ئافرەت بۆ پێگەی خۆی وەک ھاوسەر و خاوەن ماڵ (ربە بیت).



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2230بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Oct 13 2017 11:21AM
123