»  کارگێڕی

چەند ئامۆژگاریەکی گرنگی كاركردن

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
(ساتیا نادالا) سەرۆکی جێبەجێ کاری کۆمپانیا مایکرۆسۆفت سێ ئامۆژگاری گرنگ دەخاتە روو بۆ ئەوانەی دەیانەوێت دەست بە کارێکی نوێ بکەن.  
چەندین گەنج ھەیە ھەوڵدەدەن دەست بەپرۆژەیەکی نوێ بکەن و ھەوڵدەدەن سەرکەوتن بەدەست بھێنن بێ ئەوەی ترسیان ھەبێت لە وەستانی کارەکەیان بەھۆی ئەو گرفتانەی رووبەروویان دەبێتەوە کە دوا جار وایان لێدەکات تووشی نائومێدی ببن. 
لەم بابەتە سێ ئامۆژگاری گرنگی سەرۆکی جێ بەجێ کاری کۆمپانیا مایکرۆسۆفت (ساتیا نادالا) تان بۆدەخەینە رووو بەو ھیوایەی سوودی ھەبێت.

١.متمانە بەخۆ بوون:  
یەکەم شت لەکار کردن بریتیە لە متمانە بەخۆبوون، لەسەرەتای دەست پێکردنی کارەکەت متمانەت بەخۆت ھەبێت و پشت بەخوای گەورە ببەستە، پلانەکانت دابڕێژە بۆ ئەوەی بتوانیت کۆنترۆلیان بکەیت، چونکە گەر متمانەت بەخۆت نەبوو ئەوا تۆ رێگەی سەرەکی شکستت بۆ خۆت داڕشتووە، لەبەر ئەمە متمانە بەخۆبوون سەرەتای سەرکەوتنتە لەکارەکەت و ساتیا نادالا دەڵێت "ھەموو  دەستکەوتە مەزنەکان بەدی نایەت تەنھا ئەگەر باوەڕت بە خۆت ھەبوو و متمانەشت بەخۆت و کارەکەت ھەبوو". 
٢. لەنێوان ژیانی کارکردن و ژیانی ئاسایی ھاوسەنگی رابگرە. 
کارکردن شتێکی زۆر گرنگە بەڵام ئەمە مانای ئەوەنییە گرنگی بە ژیانی کۆمەڵایەتی خۆت نەدەیت، ھەروەھا پێویستە بەشێکی ژیانێکی خۆت بۆ خێزانەکەت و ھاوڕێکانت تەرخان بکەیت و ژیانێکی واقیعیانە بژیت, بەڵام لەگەڵ ئەوەش نابێت کارەکەت پشتگوێ بخەیت, چونکە دەرچوون لە بازنەی کارکردن پێویستە مەرجدار بێت و بەھەڕەمەکی نەبێت بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆی دروست کێشە لە کارەکەت، ھاوسەنگ و داد پەروەر بە.  
٣. خۆشەویستی پیشەکە. 
خۆشویستنی پیشەکەت کارێکی زۆر گرنگە چونکە ئەمە وات لێدەکات کارەکە بەجدی بکەیت، ساتیا نادالا دەڵێت " خۆشویستنی کارەکەت وات لێدەکات چێژ لە کارەکەت ببینی و وەک ئەوەی لێدێت تۆ کار ناکەیت "


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4383بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jun 1 2021 3:53PM